OsteoChondroDysplasia
بازدانی جینی لەپشیلەدا
زانایان بۆیان دەرکەوتووە، کە شێوەی گوێچکەی جیاوازی پشیلەی جۆری سکۆتیش فۆڵد (Scottish fold) دەگەڕێتەوە بۆ بازدان لە جینێک بەناوی TRPV4
(Transient Receptor Potential Vanilloid 4)
ئەم بازدانە کاریگەری لەسەر گەشەکردنی ئاسایی ئێسکەکانی تەواوی جەستە دەبێت نەک تەنها لە گوێچکەکاندا، چونکە ئەم جینە پەیوەستە بە ڕێنماییکردنی کەناڵەکانی کالسیۆم لە خانەکاندا، کە یارمەتی گەشەی شانەکانی ئێسک و کڕکڕاگە دەدەن.
لە ئەنجامی ئەمەشدا ئەم جۆرە پشیلەیە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی Osteochondrodysplasia (OCD) هەیە، کە بە نائاسایی درووستبوونی کڕکڕاگە و ئێسکەکان جیادەکرێتەوە، و دەبێتە هۆی:
١. شەلەبوون (Lameness).
٢. ڕۆیشتنی ڕەق و ناشرین.
٣. ئازار لە کاتی جوڵەکردن
٤. نەویستی بازدان و سەرکەوتنە سەرشوێنی بەرز.
٥. ئەستووری یان ڕەقبوونی کڵکی پشیلە.
٦. گەورەبوونی جومگەکان، بە تایبەتی جومگەی پاشلاق.
٧. وەستان و هەڵوێستی نائاسایی.
٨. سەختی لە هەستانە سەر پێ یان دانیشتن
٩. شێواوی ئێسک
١٠. لە دۆخە توندەکاندا
کەمبوونەوەی جوڵەی جومگەکان
لەبەر ئەوەی بازدانەکە لە کڕۆمۆسۆمە ناجنسیەکانە و بۆماوەییە ،بەخێوکەران هەمیشە ڕێگری دەکەن لە جووتبوونی دوو تاکی پشیلەی سکۆتیش فۆڵد (scottish fold)، چونکە لە ئەنجامی ئەم جووتبوونە مەترسی بەرهەمهێنانی نەوەیەک کە هەڵگری توندی نەخۆشی (OCD)ــین زیاد دەکات.
ئامادەکردنی بابەت: ئەستێرە زوبێر
قوتابی کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری هەولێر - زانکۆی سەڵاحەدین


















