🔻زانیاریی پردمیدیا: پڕۆژەی لابردنی سفرەکانی سەر دینار مەترسیی سەرنەگرتنی لەسەرە
پردمیدیا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پردمیدیا لە پەرلەمانی عێراقەوە دەستیدەخات، پڕۆژەی لابردنی سفرەکانی سەر دیناری عێراق و گۆڕینی دراوی نیشتمانی ڕووبەڕووی بەربەست دەبێتەوە و ئەگەر هەیە کۆتاییەکەی سەرکەوتوو نەبێت.
سەرەڕای ئەوەی پێشتر باس لەوە دەکرا کە حکومەتی عێراق دەیەوێت لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان ڕابسپێرێت بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگەی پڕۆژەکە و تاوەکو مانگی تشرینی یەکەمی (10) ڕەوانەی پەرلەمانی بکات.
بەڵام شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆژەکە پێویستی بە ماوەیەکی زۆر هەیە بۆ چاپکردن و ئاڵوگۆڕپێکردنی پارە نوێیەکان، ئەمەش وایکردووە پرسی سەرکەوتنی پڕۆژەکە بخاتە ژێر پرسیارەوە.
لە ئێستادا ئەم بابەتە بووەتە یەکێک لە تەوەرە گەرم و گرنگەکان لە شەقامی عێراقیدا، لە کاتێکدا شارەزایانی دارایی جەخت لەوە دەکەنەوە کە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە هیچ کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر یاسای بودجەی عێراق نابێت و ڕەهەندی تری ئابووری هەن کە ڕەنگە ڕێگر بن لەبەردەم سەرگرتنیدا.
1
1August 26, 2026 121