🔻پێش یارییەکە هێرش کرایە سەر نامۆ فازڵ؛ "کێشەکەم کەسییە و لەگەڵ گەلی چیچان هیچ کێشەیەکم نییە" #پردمیدیا دەقی ڕوونکردنەوەکە: هیچ کێشەیەکم لەگەڵ گەلی چیچان نییە و ڕێزێکی زۆریان لێ دەگرم، هەروەهابە شێوەیەکی تایبەتی لەگەڵ شەڕکەری چیچانی (ئیسلام دولاتۆڤ) قسەم کردووە و ناکۆکییەکانمان بە تەبایی و پیاوانە چارەسەر کردووە، دڵنیای ئەدەم کە کێشەکەم تەنیا لەگەڵ یەک کەسی دیاریکراودایە و پرسەکە بە تەواوی کەسییە نەک نەتەوەیی. لە شەوی پێش یارییەکە و لە کاتی دابەزاندنی کێشدا، کاتێک لە ڕووی جەستەییەوە زۆر بێهێز بووم و لەناو بەتانیی سۆنادا دەستەکانم بەستراو بوون، نزیکەی ١٥ کەس هەڵیانکوتاوەتە سەر ژوورەکەم لە هۆتێل و لە بەردەم هاوسەرەکەم و ستافی ڕاهێنەرانم دا لێم دراوە. سەرەڕای ئەوەی کە ڕووداوەکە کاریگەریی دەروونی و جەستەیی لەسەر ئامادەکارییەکانم دروست کردووە، نامۆ دووپاتی کردەوە کە نامەوێت ئەم ڕووداوە بکاتە بیانوویەک بۆ دۆڕانی یارییەکەی، بەڵکو بەرپرسیاریەتیی ئەنجامەکەی لە ئەستۆ دەگرم و بەڵێنم داوە لە داهاتوودا بەهێزتر بگەڕێمەوە بۆ گۆڕەپانی یارییەکان.
پرد میدیا ـ prd media: post #11885 — TG.ME
August 25, 2026 255