🔻 تاران پلانی دوو ساڵەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سزاکانی ئەمریکا ئامادە کردووە
پردمیدیا
عەلی مەدەنی زادە، وەزیری ئابووریی ئێران، ڕایگەیاند کە حکومەتەکەیان پلانی دوو ساڵەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فشارە ئابووری و سزا نوێیەکانی ئامادە کردووە.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە سەردەمی جیهانی یەک جەمسەری کۆتایی پێهاتووە و پێی وا نییە ئەمریکا لەم ڕێگەسەرەدا سەرکەوتوو بێت.
لەلایەکی دیکەوە، فاتیمە موهاجیرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران، دانی بەوەدا نا کە سەختی و قەیرانی ئابووری بوونی هەیە، بەڵام جەختی کردەوە کە بە ژیری و یەکگرتوویی سەرۆککۆمار و حکومەت، وڵات لەم قۆناخە سەختە تێدەپەڕێنن.
August 25, 2026 254 1