قاسملووی کوردان و هەموو ئەوانی تریش! 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە… — ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک — TG.ME

✉️  قاسملووی کوردان و هەموو ئەوانی تریش!


🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا

✍️  برایم لاجانی


📖 لاجانی،برایم(٢٠٢٦): قاسملووی کوردان و هەموو ئەوانی تریش!. پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.


٣٧ ساڵ پاش تیرۆری دوکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملوو، فەلسەفە و میراسی سیاسیی ئەو، هێشتاش بە چەشنێکی بەرچاو هەروا هاوچەرخ و ئاکتوێل ماوەتەوە. ئەگەرچی ناوبراو لەناو کورداندا وەک یەکێک لە ڕێبەرانی مەزنی بزووتنەوەی نەتەوەییی کورد چاوی لێ دەکرێ، بەڵام هێنانەخواری قاسملوو بۆ ئاستی سیمایەکی بەتەنیا کوردستانی، هەموو پەیام، جەوهەر و ڕوانگەی سیاسیی ناوبراو لە خۆی ناگرێ. ئاخر ئەو نەک هەر بەتەنیا هی کورد و کوردستان، بەڵکو هی هەموو ئەوانەیە کە لەو بڕوایەدان ئاشتی و سەقامگیریی سیاسی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تەنیا لەسەر بناخەی دێموکراسی، کەرامەتی ئینسانی و پلۆڕالیزمی سیاسی دابین و دەستەبەر دەکرێت.بۆ گەلی کورد قاسملوو ڕەمزی ئیرادەی خەباتگێڕانەی لەشکاننەهاتووی نەتەوەیی، بۆ دێموکراتەکان سەرمەشقی سیاسەتوەرزییەکی بەپرنسیپ، بۆ ئەوانەی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، نوێنەری میانڕەویی، بەڵام دوور لە خۆبەدەستەوەدان، بە ئەژمار دەهات. پڕۆژەی ئەو سنوورەکانی ناسیۆنالیزمی کوردی تێ دەپەڕاند، گەڵاڵە و پڕۆگرامێک بوو بۆ بنیاتنانەوەی سەرلەنوێی ئێران وەک دەوڵەتێکی دێموکراتیک کە لەوێدا، فرەگەلی و فرەفەرهەنگی ببنە سەرچاوەی سەقامگیریی سیاسی، نەک مایەی کێشە و ململانێ.

🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.

#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات


🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube
❤3
July 21, 2026 1.7K 6