✍️ شنە پاسبار
ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە ٢٢ی فێبریڤێری ٢٠٢٦، وەک پێشهاتێکی گرینگ لە مێژووی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشوازی لێکرا. لە سەرەتا پێنج حیزب و پارتی سیاسی ڕۆژهەڵات ئەو هاوپەیمانییەیان واژۆ کرد و دواتر کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیش پەیوەست بوو پێیانەوە و بەم شێوەیە بوو بە هاوپەیمانی شەش هێزی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ڕاگەیاندنی ئەو هاوپەیمانییە دوای چەند مانگ لە دانوستان و گفتوگۆ ، زیاتر وەک هەوڵێک بۆ دروستکردنی چوارچێوەیەکی سیاسیی یەکگرتوو دەهاتە بەرچاو، چوارچێوەیەک کە توانای وڵامدانەوەی کاریگەری بە گۆڕانکارییە خێراکان لە ئێران و هەروەتر لە ناوچەکەدا هەبێت. توانای خۆگونجان لە چوارچێوەیەکی هاوبەشدا بۆ شەش پارت و حیزبی سیاسی کە هەر کام ئایدیۆلۆژی و ڕوانینی جیاوازیان لەسەر پرسی نەتەوەیی کورد و پێکهاتەی سیاسی کورد لە داهاتووی ئێراندا هەیە، دەستکەوتێکی گرینگە بە تایبەتی بۆ کۆمەڵگای سیاسی ڕۆژهەڵات کە تا ئێستا زیانێکی زۆری بە هۆی پارچەپارچە بوونی سیاسییەوە پێگەییشتووە و هەر بۆیەش ڕاگەیاندنی ئەو هاوپەیمانییە بە شێوەیەکی سروشتی چاوەڕوانییەکی زۆری لەگەڵ خۆی هێنا.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
