ئەنتیگراسیۆن و مەرگی سیاسەت 🌐 بلاگی ژیانەوە ✍️ هەڵگورد جەوانمەردی 📖… — ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک — TG.ME

✉️  ئەنتیگراسیۆن و مەرگی سیاسەت


🌐 بلاگی ژیانەوە

✍️  هەڵگورد جەوانمەردی


📖 جەوانمەردی، هەڵگورد(٢٠٢٦): ئەنتیگراسیۆن و مەرگی سیاسەت. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.


پڕۆژەی ئەنتیگراسیۆن و بە سووریەییکردنی کوردستانی ڕۆژاوا لەناو دەوڵەتی سووریادا، پێش ئەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی یان کۆمەڵایەتی بۆ پرسی کورد بێت، هەڵەیەکی بوونناسانەیە کە لەسەر بنەمای لۆژیکی سڕینەوە و داماڵینی کورد وەک نەتەوە دامەزراوە. نەتەوەی کورد بۆ ئەوەی بە قووڵی بیەوێت لەو پڕۆژەیە تێبگات کە بۆچی ئەنتیگراسیۆن ناتوانێت چارەسەری مەسەلەی کورد بکات دەبێ لە سروشتی دەوڵەت نەتەوە داگیرکەرەکانی کوردستان و مێژووی گۆڕانکاریی سیاسی و کۆمەڵایەتییەک تێبگات کە ئەو لۆژیکە پشتی پێ بەستووە. دەوڵەت لە وڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان، تەنیا دەستگایێکی حوکمڕانی و بڕوکڕاتیک نییە، بەڵکو هەڵگری لۆژیکی سڕینەوە و ئەسەمیلەکردنیشە. کاتێک باسی ئەنتیگراسیۆن دەکەین، لە ڕاستیدا باسی پرۆسەی ئاسمیلەکردنی سووژەیێکی جیاواز لە پێکهاتەیەکی یەکدەست دەکەین. لەم لۆژیکەدا ناسنامەی کورد وەک لەمپەرێک لە ڕێگەی ئەم بزوێنەرەوە کار دەکات کە هەوڵی سڕینەوەی هەموو جیاوازییەکان دەدات.

🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.

#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات


🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube
September 5, 2026 66 3