✍️ خەبات ڕەسووڵی
دوکتۆر قاسملوو سەلام. من ناوم عەتایە و خەڵکی سەقزم. کوڕی پوورم ناوی هێمنە و ئەویش خەڵکی سەقزە. ئەو لە گوندی ئەژی. نزیکە لە سەقز و ئەو زوو زوو ئێت بۆ ماڵمان. ڕۆژێکیان کە هاتبوو، وتی: شەوی سێشەممە پێشمەرگە هاتوونەتە دۆزەخ دەرە. خۆزگەم بە خۆی پێشمەرگەی بینیوە. ئەزانم تۆ زۆرت پێشمەرگە بینووە و ڕەنگبێ پێت سەیر بێت، ئەڵێم من قەتم پێشمەرگە نەبینووە. هێمن وتی: پێشمەرگەکان ڕێک هەر وەک ئێمەن، تەنیا ئەوان پیاو و ژنی گەورەن و چەکیان پێیە.
یەکێک لە پێشمەرگەکان خودکارێکی دابوو بە هێمن و وتبووی ئەوە خودکاری قاسملووە، بۆ تۆ.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

