Main course خواردنی سەرەکی
side dishخواردنی لاوەکی
Grilled برژاو
friedسورکراو
Refill. پڕکردنەوە
Appetizer/ starter مقەبیلات
Appetite/ ئیشتیها
Tip بەخشش
1. Good evening! Do you have a reservation?
ئێوارەتان باش! ئایا پێشوەختە مێزێکتان گرتووە؟
2. Yes, I have a reservation under the name "Ali".
بەڵێ، مێزێکم گرتووە بە ناوی "عەلی".
3. A table for two, please.
تکایە مێزێک بۆ دوو کەس.
4. Could we have a table near the window?
دەکرێت مێزێکمان لە نزیک پەنجەرەکە پێ بدەن؟
5. Could we see the menu, please?
دەکرێت پێڕستی خواردنەکانمان (مێنۆکە) ببینین؟
6. What is the special of the day?
خواردنی تایبەتی ئەمڕۆ چییە؟
7. What do you recommend?
تۆ چی پێشنیار دەکەیت؟
8. I am a vegetarian; do you have any vegetarian options?
من ڕوەکخۆرم؛ ئایا هیچ خواردنێکی ڕوەکیتان هەیە؟
9. I'll have the grilled chicken.
مریشکی برژاوم دەوێت.
10. Could I have the salad without onions?
دەکرێت زەڵاتەکەم بەبێ پیاز بێت؟
11. Everything is perfect, thank you.
هەموو شتێک بێ کەم و کوڕییە، سوپاس.
12. Could we have some more water, please?
تکایە دەکرێت کەمێک ئاوی ترمان بۆ بێنن؟
13. Is the food spicy?
ئایا خواردنەکە تیژە؟
14. Excuse me, I didn't order this.
ببوورە، من ئەمەم داوا نەکردووە.
15. Could we have the bill, please?
تکایە دەکرێت حیسابەکەمان بۆ بێنن؟
16. Do you accept credit cards?
ئایا کارتی بانکی قبوڵ دەکەن؟
17. Can I pay by cash?
دەتوانم بە پارەی کاش پارەکە بدەم؟
18. Keep the change.
پارە زیادەکەی لای خۆت بێت (وەک بەخشیش).
19. The food was delicious!
خواردنەکە زۆر خۆش بوو!
20. Thank you for the excellent service.
سوپاس بۆ خزمەتگوزارییە نایابەکەتان.
1. Do you have high chairs for children?
ئایا کورسی بەرزی تایبەت بە منداڵانتان هەیە؟
2. We are still looking at the menu, thank you.
هێشتا سەرقاڵی تەماشا کردنی مێنۆکەین، سوپاس.
3. Are you ready to order?
ئایا ئامادەن بۆ ئەوەی داواکارییەکەتان پێشکەش بکەن؟
4. I’ll have the same as her/him.
هەمان ئەوەی ئەو داوای کردووە، بۆ منیش بێنن.
5. Could we get an extra plate, please?
دەکرێت قاپێکی ترمان بۆ بێنن؟
6. I am allergic to nuts.
من حەساسیەتم بە گوێز هەیە.
7. Is this dish served with rice or bread?
ئایا ئەم خواردنە لەگەڵ برنج پێشکەش دەکرێت یان نان؟
8. Could we have a napkin, please?
دەکرێت کڵێنێکسمان بۆ بێنن؟
9. How long will it take to be ready?
چەند کاتی پێ دەچێت تا ئامادە دەبێت؟
10. The food is a bit cold, could you heat it up?
خواردنەکە کەمێک ساردە، دەکرێت گەرمی بکەنەوە؟
11. Do you have any vegan options?
ئایا هیچ خواردنێکی ڤێگانی (بەبێ بەرهەمی ئاژەڵی) تان هەیە؟
12. Could we have some salt and pepper, please?
دەکرێت خوێ و بیبەرمان بۆ بێنن؟
13. Could we have a bottle of water?
دەکرێت بوتڵێک ئاوی گازی بۆمان بێنن؟
14. What do you have for dessert?
بۆ شیرینی چی تان هەیە؟
15. Could we pay separately?
دەکرێت حیسابەکە جیا بکەینەوە (هەریەکە و هی خۆی بدات)؟
16. Is service charge included in the bill?
ئایا کرێی خزمەتگوزاری لە حیسابەکەدا حساب کراوە؟
17. This place is very crowded.
ئەم شوێنە زۆر قەرەباڵغە.
18. Excuse me, where is the restroom?
ببوورە، دەستشۆرەکە لە کوێیە؟
19. We really enjoyed the meal.
بەڕاستی چێژمان لە خواردنەکە وەرگرت.
20. We will definitely come back again.
بە دڵنیاییەوە جارێکی تر دەگەڕێینەوە.