Main course خواردنی سەرەکی side dishخواردنی لاوەکی Grilled برژاو… — Learn English with Parlaman — TG.ME

Main course خواردنی سەرەکی
side dishخواردنی لاوەکی
Grilled برژاو
friedسورکراو
Refill. پڕکردنەوە
Appetizer/ starter مقەبیلات
Appetite/ ئیشتیها
Tip بەخشش
1. Good evening! Do you have a reservation?
‎ئێوارەتان باش! ئایا پێشوەختە مێزێکتان گرتووە؟
2. Yes, I have a reservation under the name "Ali".
‎بەڵێ، مێزێکم گرتووە بە ناوی "عەلی".
3. A table for two, please.
‎تکایە مێزێک بۆ دوو کەس.
4. Could we have a table near the window?
‎دەکرێت مێزێکمان لە نزیک پەنجەرەکە پێ بدەن؟
5. Could we see the menu, please?
‎دەکرێت پێڕستی خواردنەکانمان (مێنۆکە) ببینین؟
6. What is the special of the day?
‎خواردنی تایبەتی ئەمڕۆ چییە؟
7. What do you recommend?
‎تۆ چی پێشنیار دەکەیت؟
8. I am a vegetarian; do you have any vegetarian options?
‎من ڕوەکخۆرم؛ ئایا هیچ خواردنێکی ڕوەکیتان هەیە؟
9. I'll have the grilled chicken.
‎مریشکی برژاوم دەوێت.
10. Could I have the salad without onions?
‎دەکرێت زەڵاتەکەم بەبێ پیاز بێت؟
11. Everything is perfect, thank you.
‎هەموو شتێک بێ کەم و کوڕییە، سوپاس.
12. Could we have some more water, please?
‎تکایە دەکرێت کەمێک ئاوی ترمان بۆ بێنن؟
13. Is the food spicy?
‎ئایا خواردنەکە تیژە؟
14. Excuse me, I didn't order this.
‎ببوورە، من ئەمەم داوا نەکردووە.
15. Could we have the bill, please?
‎تکایە دەکرێت حیسابەکەمان بۆ بێنن؟
16. Do you accept credit cards?
‎ئایا کارتی بانکی قبوڵ دەکەن؟
17. Can I pay by cash?
‎دەتوانم بە پارەی کاش پارەکە بدەم؟
18. Keep the change.
‎پارە زیادەکەی لای خۆت بێت (وەک بەخشیش).
19. The food was delicious!
‎خواردنەکە زۆر خۆش بوو!
20. Thank you for the excellent service.
‎سوپاس بۆ خزمەتگوزارییە نایابەکەتان.


1. Do you have high chairs for children?
‎ئایا کورسی بەرزی تایبەت بە منداڵانتان هەیە؟
2. We are still looking at the menu, thank you.
‎هێشتا سەرقاڵی تەماشا کردنی مێنۆکەین، سوپاس.
3. Are you ready to order?
‎ئایا ئامادەن بۆ ئەوەی داواکارییەکەتان پێشکەش بکەن؟
4. I’ll have the same as her/him.
‎هەمان ئەوەی ئەو داوای کردووە، بۆ منیش بێنن.
5. Could we get an extra plate, please?
‎دەکرێت قاپێکی ترمان بۆ بێنن؟
6. I am allergic to nuts.
‎من حەساسیەتم بە گوێز هەیە.
7. Is this dish served with rice or bread?
‎ئایا ئەم خواردنە لەگەڵ برنج پێشکەش دەکرێت یان نان؟
8. Could we have a napkin, please?
‎دەکرێت کڵێنێکسمان بۆ بێنن؟
9. How long will it take to be ready?
‎چەند کاتی پێ دەچێت تا ئامادە دەبێت؟
10. The food is a bit cold, could you heat it up?
‎خواردنەکە کەمێک ساردە، دەکرێت گەرمی بکەنەوە؟
11. Do you have any vegan options?
‎ئایا هیچ خواردنێکی ڤێگانی (بەبێ بەرهەمی ئاژەڵی) تان هەیە؟
12. Could we have some salt and pepper, please?
‎دەکرێت خوێ و بیبەرمان بۆ بێنن؟
13. Could we have a bottle of water?
‎دەکرێت بوتڵێک ئاوی گازی بۆمان بێنن؟
14. What do you have for dessert?
‎بۆ شیرینی چی تان هەیە؟
15. Could we pay separately?
‎دەکرێت حیسابەکە جیا بکەینەوە (هەریەکە و هی خۆی بدات)؟
16. Is service charge included in the bill?
‎ئایا کرێی خزمەتگوزاری لە حیسابەکەدا حساب کراوە؟
17. This place is very crowded.
‎ئەم شوێنە زۆر قەرەباڵغە.
18. Excuse me, where is the restroom?
‎ببوورە، دەستشۆرەکە لە کوێیە؟
19. We really enjoyed the meal.
‎بەڕاستی چێژمان لە خواردنەکە وەرگرت.
20. We will definitely come back again.
‎بە دڵنیاییەوە جارێکی تر دەگەڕێینەوە.
❤2
June 24, 2026 173