نوێنەری حیزبی دێموکرات لەگەڵ سێناتۆر ڕێمی فێرۆ کۆ بووەوە ڕۆژی دووشەمە… — ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات — TG.ME

🔹 نوێنەری حیزبی دێموکرات لەگەڵ سێناتۆر ڕێمی فێرۆ کۆ بووەوە

ڕۆژی دووشەمە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٥، کانی جەهانگیری نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەرانسە، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سێناتۆر ڕێمی فێرۆ لە سێنای فەرانسە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستای ئێران و بە تایبەت بارودۆخی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێک هێنا.

لەم دیدارەدا، نوێنەری حیزبی دێموکرات باسێکی لەسەر بارودۆخی ئێستای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئاکامی توندوتیژییەکانی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە کورد و نەتەوە ژێردەستەکان لە ئێران و دۆخی ئێکۆنۆمی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا کرد.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا باس لەسەر دۆخی کەمپەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان کرا .

لە کۆتایی ئەو دیدارەدا، سێناتۆر ڕێمی فێرۆ پشتیوانیی خۆی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە کورد پێشەنگی ڕاپەڕینی جەماوەری و قوربانیی یەکەمی سەرکوتکردنە لە ئێراندا و هیوای بۆ بونیاتنرانی ئێرانێکی دێموکرات و ئازادە.



🔵ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران:

🌐 https://kurdistanmedia.com/

💬 PDKI_Media
September 7, 2026 173 3