درەنگانی شەوی رابردوو لەدوای كۆتاییهاتنی یاری نێوان هەولێر و شورتە لە… — 964 دەرودراوسێ — TG.ME

📌درەنگانی شەوی رابردوو لەدوای كۆتاییهاتنی یاری نێوان هەولێر و شورتە لە بەغدا، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هاندەران دروست دەبێت و هێرش دەکرێتە سەر هاندەرانی یانەی هەولێر

📌شەوی رابردوو لە یەکێک لە چێشتخانەکانی سیتەک بەهۆی بەکارهێنانی یاریی ئاگرین لە ئاهەنگێکی لەدایکبووندا و کەوتنەوەی ئاگر لە بەردەم چێشتخانەی بەرامبەر، دەمەقاڵێ لە نێوان شاگردەکانی هەردوولا دروست بوو و بەهۆیەوە چوار کەس بە سووکی بریندار بوون

📌مەزڵوم عەبدی:لەبەر ئەوە پۆستی راوێژکاری سەرۆک کۆماریم قبوڵکردووە تا لە شام و لە رۆژئاواقی کوردستان هەموو هەوڵێکم بۆ ئەوە بێت مافی گەلی کورد بپارێزم.


📌ترەمپ رایگەیاند، هێرشی بەهێز دەکەنە سەر ئێران و چاودێریی تەواوی جوڵەکانیان دەکەن، رەنگە یەک لە ئامانجەکانیان هێرشکردنە سەر بنکەی ئەتۆمیی سەر شاخی قوڵینگ بێت.

📌ترەمپ: کۆنتڕۆڵی تەواوی گەرووی هورموزمان کردووە و لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە کەشتییەکان بە بێ کێشە بە ناو گەرووەکەدا تێپەڕ دەبن.

📌ترەمپ: ئەگەر ئێستا بڕۆین، ئێران پێویستی بە 25 ساڵ دەبێت بۆ دووبارە بنیاتنانەوە.

📌ترەمپ: هێڵی بۆری لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست دەکرێت و تەنگەی هورمز گرنگی خۆی لەدەست دەدات.

📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: سزامان بەسەر بانکێکی تورکیدا سەپاند، بە مەبەستی بێبەشکردنی ئێران لە سیستەمی دارایی جیهانی.

📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی تەقەمەنی هێرشبەرانە بۆ سعودیە بە بڕی پێنج ملیار دۆلار دراوە.

📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: رەزامەندی لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی چاککردنەوە بۆ فڕۆکەکانی F-16ی سوڵتانییەتی عومان بە رامبەر 188 ملیۆن دۆلار درا.

📌ئەکسیۆس: تڕەمپ پلانێک بۆ دوای جەنگ لە ئێران دادەڕێژێت، کە دروستکردنی سیستەمێکی هەرێمی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئێران و جێبەجێکردنی پلانی غە*ززە دەگرێتەوە، هاوکات رێککەوتنێکی ئاسایشی لەنێوان ئیسرائیل و سوریا، جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و لوبنان دەگرێتەوە.

📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی هێلیکۆپتەری بێڵ 412 بۆ عێراق بە بەهای پێشبینیکراوی 150 ملیۆن دۆلار درا.

📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین پەیوەست ببن بەم هەوڵەوە و دڵنیایی بدەن کە هیچ دامەزراوەیەک وەک شادەماری دارایی بۆ رژێمێک کارنەکات کە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایش دەکات.

📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پەیامەکەمان روونە بۆ دامەزراوە داراییەکان کە ئاسانکاریکردن بۆ چالاکییە داراییە نایاساییەکانی ئێران دەرئەنجامی قورسی دەبێت.

📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پابەندین بە بڕینی رێگاکانی دەستگەیشتنی رژێمی ئێران بە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی و ئەو سەرچاوانەی بەکاریان دەهێنێت بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و هەڕەشەکردن لە بەرژەوەندی و هاوبەشەکانی ئەمریکا.


📌میدیای چین: لە شارۆچکەی گاوبینگ لە ناوچەی جیانگسیانگ بەشێک لە زەوییەکە داڕماوە و بووەتە هۆی ژێرخاککەوتنی 10 کەس.


📌گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان لوبنان و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە و سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت: لە وەڵامی هەڵدانی درۆنێک لەلایەن ح*زبو*ڵاوە بەرەو ناوچەی ئەمنی، هێرشێکی ئاسمانی دەکەینە سەر باشووری لبنانی.
September 5, 2026 56