فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، سێ کەشتی نەوتی ئێرانمان لەناوبرد.
سێنتکۆم وتیشی: ئەم هێرشە دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ سوپای پاسداران دوو کەشتی شەڕکەری ئەمریکای لە سنووری ئاوە نێودەوڵەتییەکان بەئامانج گرت.
ئاشکراشیکرد، ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی ئێران، بەشێکن لە تۆڕێکی شاراوەی ملیار دۆلاری کە پشتیوانی دارایی لە سوپای پاسداران و گرووپەکانی لە ناوچەکەدا دەکەن.
بەپێی راگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر کەشتییەکان، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووە.

September 5, 2026 43