👈 بەشى يەكەم: ڕوونكردنەوەى حوكمى مەولوود و مەترسييەكانى ⁉️
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد ﷺ، أما بعد:
مەولوود يەكێكە لەو بيدعە (تازە داهێنراوانەى) كە بەشێك لە خەڵكى دەيكەن و بە كارێكى چاكى دادەنێن. لە ڕووى مێژووييەوە، زۆربەى زانايانى سيرە يەكدەنگن كە (١٢ى ربيع الأول) ڕۆژى وەفاتى پێغەمبەرى اللەيە ﷺ، بەڵام ڕاجياوازيەكى زۆر هەيە لەوەى ئايا لەو ڕۆژەدا لەدايك بووە يان نا!
✅ يادى مەولوود لە نێوان سوننەت و عورفدا:
گەر بكەرانى مەولوود بڵێن ئەمە سوننەت و خێرە، ئەوە زۆر ترسناكە! چونكە پێغەمبەر ﷺ خۆى نەيكردووە و فەرمانيشى پێ نەكردووە. ئايا دەكرێت اللە خێرێكى گەورەى دابەزاندبێت و پێغەمبەر ﷺ لێمانى شاردبێتەوە و نەيگەياندبێت؟! اللە تعالى دەفەرموێت:
﴿يا أيها الرسول بلغ ما أنزل إليك من ربك وإن لم تفعل فما بلغت رسالته﴾ [المائدة: 67].
واتە: ئەى پێغەمبەر، ئەو پەيامەى لە پەروەردگارتەوە بۆت دابەزيوە، بە خەڵكى بگەيەنە، وە ئەگەر نەيگەيەنيت ئەوا پەيامەكەيت نەگەياندووە.
بێگومان پێغەمبەريش ﷺ دينەكەى كامڵ كردووە و هيچى نەشاردووەتەوە.
وە گەر بڵێن مەولوود عيبادەت نييە بەڵكو تەنيا عورفە (دابونەريتە)، دەڵێين: دايكە عائيشە (رضي الله عنها) زياتر لە ٤٠ ساڵ پاش پێغەمبەر ﷺ ژيا، بە ناوى عورفيش بێ يەك ڕۆژ مەولوودى نەكرد!! هەروەها هەر چوار خەليفە ڕاشدينەكە، و نزيكەى ١٢٠ هەزار هاوەڵ، وە تەنانەت تابيعييەكانيش وە تابيعين تابيعين يەك جاريش ئەم كارەيان نەكرد.
✅ مەترسيى كوێرانە شوێنكەوتنى كەسەكان:
كاتێك ئێمە قسەى زانايان دەهێنينەوە، بۆ ئەم خەڵكەيە، گەر نا ئێمە ئايەت و فەرموودەمان هەيە و بە تەواوى بۆمان بەسە. دين نابێت بە كوێرانە لە كەس وەربگيرێت ئەگەر بەڵگەى قورئان و سوننەتى پێ نەبێت.
قال تعالى: ﴿اتبعوا ما أنزل إليكم من ربكم ولا تتبعوا من دونه أولياء قليلا ما تذكرون﴾ [الأعراف: 3].
واتە: (ئەى خەڵكينە) شوێنى ئەو شتە بكەون كە لەلايەن پەروەردگارتانەوە بۆتان دابەزێنراوە (كە قورئان و سوننەتە)، وە لەجياتى ئەو، شوێنى هيچ دۆست و سەرپەرشتيارێكى تر مەكەون، كەچى ئێوە زۆر كەم پەند وەردەگرن.
اللە تعالى سەبارەت بەوانەى كوێرانە شوێنى زانايان دەكەون، دەفەرموێت:
قال تعالى: ﴿اتخذوا أحبارهم ورهبانهم أربابا من دون الله﴾ [التوبة: 31].
واتە: (جوولەكە و مەسيحييەكان) زانا و عابيدەكانيان كردە پەروەردگار (و ياسادانەر) لەبرى اللە.
هەر زانايەكيش قسەيەك بكات موافق نەبێ لەگەڵ ئايەت و فەرموودە، ڕەت دەكرێتەوە، هەر خۆشيان وايان گوتووە. بەڵام كێشەكە لە كوێرانە شوێنكەوتنى ئەو كەسانەيە كە خۆيان بە شوێنكەوتووى مەزهەبێك دەزانن، لە زۆر شتيش پێچەوانەى ئيمامەكەى خۆيان دەكەون. ئەوەندەى بەدواى (قال و قيل) كەوتوون، وازيان لە ئايەت و فەرموودە هێناوە.
وەك گوتم ئێمە ئايەت و فەرموودەمان هەن، بەڵام ناچارين زۆر جار بابەتەكە درێژ بكەينەوە بە باسكردنى قسەى زانايان (ڕێزێكى زۆرمانيش بۆ ئەو زانايانە هەيە كە شوێنكەوتووى وەحين)، بەڵام فەرموون ئەم قسە جوانانەش وەربگرن:
ئيمام ماليك (ڕەحمەتى اللەى لێ بێت) وتەيەكى زێڕينى هەيە، كە (ابن الماجشون) لێيەوە دەيگێڕێتەوە دەفەرموێت:
«من ابتدع في الإسلام بدعة يراها حسنة، فقد زعم أن محمدا صلى الله عليه وسلم خان الرسالة، لأن الله يقول: ﴿اليوم أكملت لكم دينكم﴾، فما لم يكن يومئذ دينا، فلا يكون اليوم دينا».
واتە: هەر كەسێك لە ئيسلامدا بيدعەيەك دابهێنێت و بە باشى بزانێت، ئەوا گومانى وابووە كە محمد ﷺ خيانەتى لە پەيامەكەى كردووە، چونكە اللە دەفەرموێت: (ئەمڕۆ دينەكەم بۆ كامڵ كردن)، بۆيە ئەو شتەى لەو ڕۆژەدا (لە سەردەمى پێغەمبەر و هاوەڵان) دين نەبووبێت، ئەمڕۆش نابێتە دين.
بۆيە ئوممەتى ئيسلام دەبێت يەكگرتوو بێت لەسەر قورئان و سوننەت، نەك تەفرەقە و ناكۆكى دروست بكەن، هەر يەكە لە خۆيەوە بڵێ ئەمە دروستە، يەكێكى تر بڵێ دروست نييە!!
قال تعالى: ﴿ولا تكونوا كالذين تفرقوا واختلفوا من بعد ما جاءهم البينات وأولئك لهم عذاب عظيم﴾ [آل عمران: 105].
واتە: وە وەك ئەو كەسانە مەبن كە پەرتەوازە بوون و ناكۆك بوون پاش ئەوەى بەڵگە ڕوونەكانيان بۆ هات، وە ئەوانە سزايەكى گەورەيان بۆ هەيە.
دانا عبدالرحمن رسول وەرتى
ئيمامى مزگەوت لە شارى هەولێر
الخريج من كلية العلوم الإسلامية (٢٠١٢ - ٢٠١٣)
٩ / ٣ / ١٤٤٨ كۆچى
٢٢ / ٨ / ٢٠٢٦ زايينى
شەممە



