🔴هەواڵێکی خۆش بۆ دەرچووانی 12ـی ئامادەیی؛ مامۆستا شوان عەزیز، بڕیاردەری بەشی ئەندازیاری فڕۆکە ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵ 2026-2027 قوتابییان هاوشێوەی بەشەکانی دیکە، دەتوانن بە زانکۆڵاین و پاڕالێل داواکاری وەرگرتن بۆ بەشی ئەندازیاری فڕۆکە لە فۆڕمی زانکۆڵاین پێشکەش بکەن.
ساڵانی ڕابردوو خوێندن لەم بەشە تەنها بە پارە بوو، بەڵام بۆ ئەمساڵ قوتابی بە زانکۆڵاین و پاڕالێل وەردەگرێت.
ئەم بەشە لە هەموو کوردستان تەنها لە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین هەیە و قوتابییانی تازە وەرگیراو وەک ساڵانی ڕابردوو دوو ساڵ ناچنە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندن و هەر چوار ساڵ لە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین دەخوێنن
ناوی ئەم بەشە ئەمساڵ لە "ئەندازیاری فڕۆکەوانی" گۆڕاوە بۆ "ئەندازیاری فڕۆکە" و ئێستاش ئەم مژدەی دایە هەموو قوتابییانی دەرچووی پۆلی12 کە ئەمساڵ ئەم بەشە جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بە زانکۆڵاینیش واتا (بەخۆرایی) قوتابی وەردەگرێت.

35
10
4
2August 25, 2026 14.6K 75