''سوجدەیەکی شوکر بەرن هەمووتان''
ئەمە ئەو نامەیە بوو کە دکتۆر شاکار بۆی ناردین دوای ئەوەی کەناڵەکەی هاککرا
هەڵمەتی دانەوەی بەشێك لە قەرز بە خاوەن قەرز بێ ئەوەی ئاگاداربێت و داوای بکاتەوە
بەداخ و بەژارەیەکی زۆرەوە چەناڵەکانی دکتۆر شاکاری برا و مامۆستای تایبەت و ئەزیزم هاکراوە،
چەناڵەکانی دکتۆر شاکار ئەو کانگای عیلم و ئەزموونانە بوو کە هاوکارمان بوو بۆ گەیشتن بە کۆلێژی دڵخوازی خۆمان،
سەرەڕای بواری پۆلی دوانزە سوودێکی ئێجگار زۆرمان لێی وەرگرت لە بواری دین و دونیاماندا،
ڕاستە ئێمە ناتوانین بەم چاتە حەقی ئەو شەونخوونی و ماندوبونانەی دکتۆر بەینەوە، بەڵام باشترە لەوەی دەستە وەستان بووەستین و تەنها سەیری بکەین،
دوێنێ شەو دوای ئەوەی دکتۆر هەواڵی هاکرانی کەناڵەکەی پێمان ڕاگەیاند، نەیوت هەوڵێکم بۆ بەن تا کەناڵەکەم لەدەست دەرنەچێ،
بەڵکو وتی ''سوجدەیەکی شوکر بەرن هەمووتان'' پاشان سەڵاواتی نارد بۆ سەروەری مرۆڤایەتی و کۆتایی بە کەناڵەکانی هات😔
بە پشتیوانی خوای گەورە دکتۆری برامان ناوەستێت لە خزمەتکردنی ئوممەت و لەمەوبەدوا لەم کەناڵەوە بەردەوام دەبێت
👉Shakar Bahadin👈
👉Shakar poli 11👈
ئێوەش تا دەتوانن هاوڕێیانتان ئاگادار بکەنەوە و شەیری بکەن بۆیان
Forwarded fromShad Kamal
40
7
3
1August 31, 2026 1.3K 11


