زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەلی خوێندن بۆ (دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکییە دوو ساڵییەکان حکومی و ناحکومی بەیانیان و ئێواران) ڕادەگەیەنێت بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سیستەمی خوێندنی (پۆلیتەکنیک – پارالێڵ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ – ٢٠٢٧).
مەرج و ڕێنماییەکانی پێشکەشکردن:
پێشکەشکردن تەنها بە ئۆنلاین دەبێت لە ڕێگەی ئەم لینکەوە (https://admitionspu.com/)
ماوەی پێشکەشکردن لە ڕێکەوتی (٢٣/٨/٢٠٢٦) دەست پێدەکات تاوەکو (١٠/٩/٢٠٢٦) بەردەوام دەبێت.
پێداویستییەکانی پێشکەشکردن
بڕوانامەی دبلۆم یاخود پشتگیری دەرچوون بەمەرجێک نمرەکەى نوسرابێت بە شێوازی ڕێژەى سەدی.

9August 24, 2026 11.7K 14