خۆر - Xor: post #4232 — TG.ME

بە شێــوەیەکی جیاواز
زنجیرە مارکێتێک بەردەوامە لە هاوکاری کردن و پشتگیری کردنی هاووڵاتیان

زنجیرە مارکێتی تیم مارت کە یەکێکە لە گەورەترین زنجیرە مارکێتەکان لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان ، لە هەنگاوێکی جیاواز و دەستپێشخەرییەکی تازە ، بڕیاریداوە هاوکاری و پشتیوانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بکات بە وەرگرتنی بەرهەمەکانیان و گەیاندیان بە هاوڵاتیان ، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتێکی گەورەی ئەنجامداوە و خەیاری باڵەکایەتی هێناوەتە لقەکانی مارکێتەکەی

لەو بارەیەوە یەکێک لە جوتیارانی دەڤەری باڵەکایەتی بە (خۆر) ی ڕاگەیاند کە دەستخۆشی لە تیم مارت و ستافەکەی دەکەن و دەڵێت تیم مارت ئێمە و جوتیارانی کوردستانی لە زەرەر و زیان ڕزگار کرد

هەروەها لەلایەن تیم مارتەوە بە (خۆر) ڕاگەیاندرا کە ئەوان بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان و پاڵپشتی و پشتیوانیکردنی بەرهەمی ناوخۆ و جوتیاران چونکە ئامانجی سەرەکی تیم مارت خزمەتکردنی هاوڵاتیان و خاک و وڵاتە ..
August 20, 2026 5.1K