کاتێک لەسەر دەستی شێخەکەم قورئانم لەبەر دەکرد، تووشی بارودۆخێک بووم کە ناچاری کردم لە وانەکەی داببڕێم و ئامادە نەبم. کاتێک وادەی وانەی داهاتوو هات، لە چاوەکانیدا سەرکۆنەکردنێکی توندوم بینی.ویستم هۆکاری ئامادەنەبوونم بۆ ڕوون بکەمەوە تاوەکو لێم خۆش بێت، خوداش شایەدە کە بابەتەکە زۆر گەورە و گرنگ بوو.
گوتم: ئەی شێخەکەم، هۆکاری غیابم ئەوە بوو کە...بە دەستی ئاماژەی بۆ کردم و گوتی: پێویست بە قسەکردن ناکات.
پاشان پێی گوتم: تەنها ئەوە بەسە کە هێشتا هەناسە دەدەیت.پێم گوت: تێنەگەیشتم!
پێی گوتم:ئەگەر نەخۆش بوویت، وەرە بۆ وانەکەت؛ ئەگەر تەمەنت مابێت، ئەوا بە قورئان شیفات بۆ هاتووە.خۆ ئەگەر نەخۆشیی مردنیش بێت، ئەوا بمرە لەکاتێکدا کە تۆ بەدوای زانستدا دەگەڕێیت.ئەگەر لە خەم و پەژارەدا بوویت، وەرە بۆ وانەکەت، و داوا لە پەروەردگارت بکە بە بەرەکەت و پیرۆزیی قورئان ئەو خەمەت لەسەر لادات.ئەگەر میوانت بۆ هات، ڕێزی لێ بگرە بەوەی لەگەڵ خۆت بیهێنیت بۆ وانەکەت، بەڵکو ببیتە هۆکاری هیدایەتدانی.ئەگەر... و ئەگەر... و ئەگەر...
پاشان قسەکانی کۆتایی پێهێنا و گوتی:«تەنها پاساوێک کە لە کاتی غیاببوونتدا لێت قبوڵ دەکەم ئەوەیە کە پێم بگوترێت: مردووە».
سوێند بە خودا، لە دوای ئەوە ئیتر هیچ هۆکارێکم نەدۆزییەوە کە ببێتە هۆی ئەوەی جارێکی تر لە وانەکەم داببڕێم پوختە ئەی قوتابی زانست، کاتێک ئامادە نابیت و غیاببوونت دووبارە دەبێتەوە، بزانە کە تۆ خۆت پاساوەکان دادەتاشیت.
کاتێکیش لە لەبەرکردن و پێداچوونەوەکەتدا کەمتەرخەمی دەکەیت، بزانە کە تۆ خۆت پاساوەکان دادەتاشیت
ئامۆژگاری من:وشەی «بارودۆخ یان زرووف» لە فەرهەنگی ژیانت بسڕەوە، و مەیکە بە دەرگایەکی هەمیشەیی بۆ شاردنەوە و پاساوهێنانەوە بۆ کەمتەرخەمییەکانت.
خودای گەورە دەفەرموێت:﴿بَلِ الْإِنسَانُ عَلَىٰ نَفْسِهِ بَصِيرَةٌ وَلَوْ أَلْقَىٰ مَعَاذِيرَهُ﴾ [القيامة: 14-15].(واتە: بەڵکو مرۆڤ خۆی باش دەزانێت چی کردووە و چۆنە، ئەگەرچی پاساویش بهێنێتەوە)
هەر یەکێک لە ئێمەش باش دەزانێت تا چەند ڕاستگۆیە لەو پاساوانەی کە دەیانهێنێتەوە 🖤.
