تەنهایی بۆ من تەنها چۆڵییەک نییە کە لێی بترسم، بەڵکو ئەو خاکە قوڵەیە کە منی تێدا ڕواوم. کاتێک مرۆڤەکان تەنها لە کاتی پێویستیدا دەردەکەون و لە کاتی شکانەکاندا بە جێت دەهێڵن، فێری ئەوە دەبیت کە چۆن ببیته پەناگەیەک بۆ خۆت. من لەگەڵ تەنهاییدا چڕۆم کردووە..."
لێم مەپرسه بۆچی ئەوەنده بێدەنگم، یان بۆچی چیتر بۆ گەیشتن بە کەس ناگریم. من لەو تاریکی و بێدەنگییەدا فێری فڕین بووم کە هەمووان لێی ڕادەکردن. کاتێک ناخی خۆم پڕ بوو لە قسەی نەوتراو، کاتێک چاوەکانم پڕ بوون لەو فرمێسکانەی کەس نەبوو بیانسڕێت، لە قوڵایی ئەو تەنهاییەدا، هێزێکی نوێ لە ناخمدا سەر دەریهێنا. وەک گوڵێکی کێوی لەسەر تاشەبەردێکی سەخت، بێ ئەوەی چاوەڕێی دەستی ئاودێرێک بم، بە تەنیا ڕەگم داکوتا و پشکۆفتم. تەنهایی منی فێری ئەوە کرد کە خۆشەویستی و ئارامی لە دەستی خەڵکیدا نەپاڕێمەوە. فێری کردم کە مرۆڤ دەتوانێت لەناو ئازار و دووکەڵی خەمەکانی خۆیدا، جوانترین بەهاری تەمەنی دروست بکات. ئەوانەی لەگەڵ تەنهاییدا گەورە دەبن و دەپشکۆفن، ئیتر بە هیچ جێهێشتن و ڕۆشتنێک ناشکێن؛ چونکە ئەوان پێشتر لە ناو چۆڵترین و ساردترین شوێنی دونیادا، گەرمی و ڕووناکی کڕنۆشیان بۆ بردوون.🖤.<











