دوو خاڵی گرنگ لەم هەواڵە:
- چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ناتانیاهۆ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن وتی : ڕۆژی 7ی ئۆکتۆبەر دەزگا ئەمنی و سیخوڕیەکان خەبەریان نەکردومەتەوە ئەگینا نەمەهێشت ئەوەی ڕویدا ، ڕوبدات!
- بەپێی ئەم هەواڵە (کە نوسینگەی ناتانیاهۆ ئەڵێ درۆیە ) ، کوڕەکەی بن زاید هەفتە و نیوێک پێش ڕوداوەکە بە ناتانیاهۆی وتوە لە خەو هەستە ، بەس لە خەو هەڵنەستاوە!

بەپێی ڕۆژنامەی هائارێتزی ئیسرائیلی : محەمەد بن سەلمان یەک هەفتە و نیو پێش 7ی ئۆکتۆبەری 2023 ، هۆشداری ڕاستەوخۆی داوەتە ناتانیاهۆ لەوەی یەحیا سینوار ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەورە دژی ئیسرائیل دەکات! ناتانیاهۆش پێی وتوە ، باوەڕی وایە حەماس تەرکیزی خۆی خستوەتە سەر کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین و ئیسرائیلیش بۆ هەموو سیناریۆیەک ئامادەیە! نوسینگەی ناتانیاهۆ ئەمە ڕەت دەکاتەوە و بە (درۆ) ناوی بردوە!
23
9
5
1
1September 8, 2026 637