د.مستەفا زەڵمی لە یادەوەریەکەیدا باسی جولەکەیەک دەکات و دەڵێ :
ساڵی ۱۹٤٨ کە لە دێی سەرسیان مەلا بووم ، جولەکەیەک له کۆیەوە هاتبوو ئیشی زەڕەنگەری دەکردو خشڵ و زیوی پێ بوو دەیفرۆشت،
کاتێک هاتە دێی سەر سیان ، ڕوداوێک ڕویداو ڕێگای هاتوو چۆ بڕا ، جولەکەکە ڕێگای گەڕانەوەی لێ گیراو نەیتوانی بەو زوانە بگەڕێتەوە بۆ کۆیە ، کەسیشی نەدەناسی له دێیەکەی ئێمه لای بمێنێتەوە ، خەڵکی دێیەکە بڕیاریاندابوو لەسەر ئەو فێڵانەی لە ژنانی کردبوو خەڵەتاندبونی ئەگەر بیگرن خشڵ و ئاڵتونەکەی لێ بسەنن و لێی بدەن و ئەو کافرە بکوژن ..
دکتۆر زەڵمی دەڵێ :
منیش کە ئەمەم بیستەوە ، بڕیارم دا بیهێنمەوە ماڵی خۆم ..
پاش نوێژی شێوان له بەردەم دەرگای مزگەوتەکەدا وەستام و بە هەموو نوێژخوێنانی مزگەوتەکەم وت :
بڕیار دراوە ئەم جولەکەیە دەسدرێژی بکرێتە سەر و ئاڵتون و خشڵەکانی ببرێت ، من پەنای ئەم جولەکەیە دەدەم تا ڕێگا دەکرێتەوەو دەگەڕێتەوە ، ئەمە ئاینی ئیسلام ڕێگای داوە ، کەسیش بۆی نیە ئازاری بدات تالە پەنای مندا بێت ،
ئەوانەی کە تەماعیان تێ کردبوو ، ئەم وتانەی منیان پێ ناخۆش بوو ، بەڵام بە قسەیان کردم ، ڕێزی منیان گرت و وازیان لێ هێنا ..
ئەم جولەکەیە ماوەی پانزدە ڕۆژ لەماڵی ئێمە مایەوە ، زۆر خزمەت و هاوکاریم کردو شوێن و جێگای باشم بۆ دابین کرد ، چونکە خزمەتی میوان ئەرکێکی گەورەیە لەئاینی پیرۆزی ئیسلام ..
لەپاش ئەوەی ڕێگا کرایەوەو ماڵئاوایم لێ کرد وتی :
زۆر ممنونم کاک مەلا ئیشەڵا لە بیرم ناچێت .
بەڵام پاداشتی چاکەکانم ئەوەبوو بەر لەوەی بگەڕێتەوە ( دوو تاک بازن)ی گەورەی ( مەعصوم ) ە ی خێزانم هەبوون پێم دابوو کە بچێت لە کۆیە زاخاویان بکات ( سپیان بکات ) و بۆم بگەڕێنێتەوە ،
بەڵام ئەو ڕۆشتنە ڕۆشت نەمبینیەوەو بازنەکانی بردو نەگەڕایەوە .
و. م.حەسەن مەحمود

30
12
10
2September 7, 2026 570 3