مێژووناسی جولەکە ـ ئیسرائیلی ئیلان پاپێ دەڵێت:
ئیسرائیل ئێستا تەنها یەک دەرفەتی کۆتایی هەیە، پێش ئەوەی بە تەواوی هەڵبوەشێتەوە و ئیسرائیلییەکان لە فەلەستین هەڵبێن؛ ئەویش ئەوەیە توندڕەویی جولەکەکان کە سموتریچ و بن گویر نوێنەرایەتی دەکەن، لەناوببات.
چونکە ئەمڕۆ لە ئیسرائیلیدا چیتر دەوڵەتێک بە ناوی ئیسرائیل نەماوە؛ توندڕەوە جولەکەکان ئیسرائیلیان داگیر کردووە.
ئیسرائیل ئەمڕۆ ڕووبەڕووی هەموو جیهانە، بە تایبەتی ئەمریکا.
ئەگەر حیزبی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتوو بێت، ئەوا من دڵنیام کە دەستپێکی کۆتایی پڕۆژەی سیهیۆنی و دەوڵەتی ئیسرائیل دەبێت، و کۆتایی دەوڵەتی ئیسرائیل زۆر ئازاردهر دەبێت و لە ماوەی چەند ساڵێکدا، دەوڵەتی ئیسرائیل بەبێ هیچ جەنگێک نامێنێت.
چونکە ئەمڕۆ هەموو جیهان لە دژی ئیسرائیل وەستاوە و جیهان چیتر قبوڵ ناکات دەوڵەتێکی ڕەگەزپەرستی جولەکە هەبێت کە توندڕەوەکان حوکمی بکەن.»

56
8
7
5
3
2
1August 30, 2026 841 3