ئەی هاوار گەشتون بە چ سەردەمێک ! بەهۆی دۆڕانی حەوت دەفتەر دۆلاری… — Techno Zone - ناوچەی تەکنەلۆژی — TG.ME

ئەی هاوار گەشتون بە چ سەردەمێک !
بەهۆی دۆڕانی حەوت دەفتەر دۆلاری تیکتۆک
گیانی لەدەستدا

مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ لە قەزای خورماتوو پاش خەرجکردنی بڕێکی زۆری پارە لە تیکتۆک، لەلایەن باوک و خاڵییەوە ئەشکەنجە درا و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا

ڕووداوەکە لە گەڕەکی کۆماریی قەزاکە ڕوویداوە، دوای ئەوەی مێردمنداڵەکە بڕی حەوت دەفتەر دۆلاری ماڵەوەی لە یارییەکی ئەپڵیکەیشنی تیکتۆکدا خەرجکردوە،

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو ڕایگەیاند، مێردمنداڵەکە پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو و شوێنەواری توندی لێدان و ئەشکەنجە بە جەستەیەوە دیار بووە

هێزەکانی پۆلیسی خورماتوو دەستبەجێ ڕێکارە یاساییەکانیان گرتەبەر و هەردوو تۆمەتبار (باوک و خاڵی مێردمنداڵەکە)یان دەستگیرکرد
لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، هەردوو تۆمەتبارەکە دانیان بەوەدا ناوە کە بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەدانی ئەوانەوە کوڕەکە گیانی لەدەستداوە

#hudy
😱15❤5😢5👍4❤‍🔥2🥰1
September 8, 2026 1.1K 3