ناساندنی دووەم بەرنامە ...🤎 بێزار بوویت لە ناردنی وێنە و ڤیدیۆکانت… — Techno Zone - ناوچەی تەکنەلۆژی — TG.ME

ناساندنی دووەم بەرنامە ...🤎

بێزار بوویت لە ناردنی وێنە و ڤیدیۆکانت بە تێلیگرام یان ڤایبەر بۆ کۆمپیوتەرەکەت کە کواڵیتییەکەی دادەبەزێنێت، یان دەتەوێت فایلەکانت بە خێراییەکی زۆر لە نێوان ئایفۆن و ئەندرۆید ئاڵوگۆڕ پێ بکەیت؟

ئەوا چیدی پێویستت بە کەیبڵ و بلوتوز یان خەزنکردن لە ئینتەرنێت نییە بۆ گواستنەوەی فایلەکانت!

بەرنامەی LocalSend
یەکێکە لە بەهێزترین و باشترین بەرنامەکانی گواستنەوەی فایل کە بە شێوەیەکی سەرچاوە کراوە کار دەکات و تایبەتە بە گواستنەوەی خێرای فایلەکان لە ڕێگەی وایفای ناوخۆییەوە🤝

لەسەر سەرجەم سیستەمەکانی Android و iOS لەگەڵ Windows و Mac و Linux بەردەستە

ئەم کارە سەرەکییانە دەکات:

گواستنەوەی خێرا بەبێ ئینتەرنێت:

دەتوانیت هەر جۆرە فایلێک، وێنە یان ڤیدیۆیەک بە قەبارەی گەورە بگوازیتەوە بەبێ ئەوەی یەک مێگابایت ئینتەرنێتت بڕوات، تەنها پێویستە هەردوو ئامێرەکە بە هەمان شەبەکەی وایفایەوە پەیوەست بن

پاراستنی کوالێتی بنەڕەتی:

بە پێچەوانەی بەرنامەکانی چاتەوە، فایلەکانت ڕێک بە هەمان کواڵیتی و قەبارەی ئۆرجیناڵی خۆیان دەگوازرێنەوە بێ ئەوەی کواڵیتییان کەم بکرێتەوە

ئاڵوگۆڕی ئاسان لە نێوان سیستەمەکان:
کێشەی ناردنی فایل لە ئایفۆنەوە بۆ ئەندرۆید یان لە مۆبایلەوە بۆ کۆمپیوتەر بەتەواوی چارەسەر دەکات و تەنها بە یەک کلیک فایلەکان دەگەنە ئامێرەکەی تر

لەبەر ئەوەی هیچ سێرڤەر و کڵاودێکی دەرەکی بەکارناهێنێت، داتاکانت سەدا سەد پارێزراون و تەنها لە نێوان ئەو دوو ئامێرەدا ئاڵوگۆڕ دەکرێن

بەرنامەکە بەتەواوی خۆڕاییە هیچ ڕیکلامێکی تێدا نییە و پێویستی بە هیچ بەشداریکردنێکی مانگانە نییە

#Nma
❤9💯5❤‍🔥1👍1
September 8, 2026 685 17