کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی نوێی زیرەکی دەستکردی GPT-6 Astraـی ڕاگەیاند، کە وەک پێشکەوتووترین مۆدێلی خۆی تا ئێستا وەسفی دەکات، بە باشترکردنی بەرچاو لە بوارەکانی وەک ئەندازیاری پرۆگرامسازی ،بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، کارلێککردن لەگەڵ وێبگەڕەکان، و ئاسایشی سایبەریدا 🔥
بڕیارە بەشێوەیەکی پلەبەندی بۆ بەکارهێنەرانی بەشداربووی پارەی ChatGPT و هەروەها لە ڕێگەی ڕووکاری APIـیەوە لە ماوەی داهاتوودا بەردەست بکرێت
کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی بەرچاو سەرنجی خستۆتە سەر تواناکانی GPT-6 Astra لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و وێبگەڕەکان بە جۆرێک کە مۆدێلەکە توانای زیاتری پەیدا کردووە لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە ئاڵۆزانەی پێویستیان بە تێگەیشتنی ورد هەیە
ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم مۆدێلە لەم بوارانەدا کاراییەکی باشترینە:⬇
-نووسین و پەرەپێدانی سۆفتوێر (پرۆگرامسازی)
-دۆزینەوەی هەڵە پرۆگرامسازییەکان (Debugging)
-تێگەیشتن لە پرۆژە پرۆگرامسازییە گەورەکان
-مامەڵەکردن لەگەڵ بنکە کۆدە ئاڵۆزەکان (Complex Codebases)
- توانای بێوێنە لە نووسین
-بەڕێوەبردنی وێبگەڕ و ئەرکەکانی سیستەم بە شێوەی سەربەخۆ
-بەهێزکردنی ئاستی ئاسایشی سایبەری
هەروەها سەرۆکی OpenAI
گرێگ برۆکمان، مۆدێلەکەی بە زیرەکترین مۆدێلی کۆمپانیاکە تا ئێستا وەسف کرد
9
4
3September 5, 2026 1.3K 3