ناساندنی یەکەم بەرنامە ...❤
مۆسیقا و دەنگی کەسەکان بێزارت دەکات لە ڤیدیۆکانتدا، یان دەتەوێت دەنگی گۆرانیبێژ لە مۆسیقاکە جیابکەیتەوە؟ 🔥
ئەوا چیدی پێویستت بە ستۆدیۆ و پرۆگرامی ئاڵۆزی کۆمپیوتەر نییە بۆ جیاکردنەوەی دەنگ! 🎧
بەرنامەی Moises
یەکێکە لە بەهێزترین و باشترین بەرنامەکانی دەستکاریکردنی دەنگ کە بە ژیریی دەستکرد
کار دەکات و تایبەتە بە لێکجیاکردنەوەی بەشە جیاوازەکانی هەر فایلێکی دەنگی یان ڤیدیۆ
لەسەر هەردوو سیستەمی Android و iOS (لەگەڵ وێب و کۆمپیوتەر) بەردەستە
ئەم کارە سەرەکییانە دەکات:⬇
- جیاکردنەوەی دەنگ
دەتوانیت دەنگی گۆرانیبێژ یان قسەکەر بە تەواوی لە مۆسیقای باکگراوند جیابکەیتەوە، یان ئامێرەکان لە یەکتر جیا بکەیتەوە وەک (گیتار، پیانۆ، ....)
-دەتوانیت بە یەک کلیک تەنها مۆسیقاکە دەهێڵێتەوە و دەنگی گۆرانیبێژەکە دەسڕێتەوە، یان بە پێچەوانەوە تەنها دەنگەکە دەهێڵێتەوە
- گۆڕینی خێرایی و تۆن :
دەتوانیت ڕیتم و خێرایی دەنگەکە خاو یان خێرا بکەیت بەبێ ئەوەی کواڵیتییەکەی تێکبچێت، یان تۆنی دەنگەکە بەرز و نزم بکەیت
- بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی خێرایی لێدانی تراکەکە و کۆردە مۆسیقییەکان دەردەهێنێت و پیشانت دەدات
- لێدانی ڕیتمەکە بە شێوەی دەنگی و بینراو دەخاتە سەر تراکەکە بۆ ئەوەی لە کاتی مەشقکردندا کاتەکەت لەدەست نەچێت
ئەم ئەپە جگە لە مۆسیقاژەنان، زۆر بەسوودە بۆ مۆنتێر و دروستکەرانی ڤیدیۆ کاتێک دەیانەوێت مۆسیقای باکگراوند لە وتارێک یان ڤیدیۆیەک لاببەن و تەنها دەنگی کەسەکە بە پاکی دەربهێنن بەشی سەرەکی و بنەڕەتی بە خۆڕاییە، بەڵام بۆ جیاکردنەوەی تەواوی ئامێرەکان و فایلی قەبارە گەورە، بەشداریکردنی پریمیەمی هەیە
#hudy
7
4
2September 6, 2026 603 5