تایبەتمەندییە دەنگییە نوێیەکانی Google Workspace بڵاوکرانەوە🔥
گووگڵ توانایەکی دەنگی نوێی بۆ خزمەتگوزارییەکانی زیادکردووە ئێستا لە ناو بەرنامەکانی Gmail، Google Docs و Keep دەتوانیت بە شێوەی گفتوگۆ و تەنها لە ڕێگەی دەنگەوە، بەدوای ئیمەیڵەکانتدا بگەڕێیت و کارەکانت تەواو بکەی🤝
تایبەتمەندی Gmail Live: ئیتر پێویست بە گەڕانی دەستی ناکات، تەنها بە دەنگ داوا بکە و بە خێرایی ئەو زانیارییانە بدۆزەرەوە کە لەناو ئیمەیڵەکانتدا پێویستتن
تایبەتمەندی Docs Live: تەنها قسە بکە و بیرۆکەکانت بڵێ؛ خزمەتگوزارییەکە ڕاستەوخۆ بۆت دەکاتە نوسراو و دۆکیومێنتێکی ڕێکخراو و گونجاو
تایبەتمەندی Keep Live: بێ ئەوەی تەنانەت یەک وشەش بنووسیت، هەرچییەک دێتە مێشکتەوە بە دەنگ بیڵێ و ڕاستەوخۆ بۆت دەکاتە تێبینی و لیستی ڕێکخراو👏🏻
#Nma
15
6
1September 3, 2026 1.4K 4


