نوێکارییەکانی Google Translate بۆ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ ئەمڕۆ دوو… — Techno Zone - ناوچەی تەکنەلۆژی — TG.ME

نوێکارییەکانی Google Translate بۆ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ
ئەمڕۆ دوو نوێکاریی گرنگ بۆ تایبەتمەندیی وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ (Live Translate) لە ئەپی Google Translate زیادبوون👏🏻
کە تێکشکاندنی بەربەستی زمانەکان لە زیاتر لە 70 زماندا ئاسانتر دەکات:

بەردەوامبوونی وەرگێڕانەکە لە دەرەوەی ئەپەکە:
ئێستا وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ کار دەکات تەنانەت ئەگەر لە ئەپەکەش بێیتە دەرەوە دەتوانیت ئەپەکانی تر بەکاربهێنیت یان شاشەی مۆبایلەکەت قوفڵ بکەیت و هێشتا وەرگێڕانەکەت پێ بگات

بیستنی وەرگێڕان لە ڕێگەی سەماعەی گوێی مۆبایلەکەوە:
ئەم تایبەتمەندییە ئێستا بۆ سیستەمی iOS بەردەستە پێشتر لە ئەندرۆید هەبوو زۆر نایابە بۆ ئەو کاتانەی هێدفۆنت پێ نییە، بەتایبەت لە شوێنێکی قەرەباڵغی دەتوانیت مۆبایلەکە بنێیت بە گوێچکەتەوە بۆ بیستنی وەرگێڕانەکە🔥

#Nma
❤‍🔥7❤3👍2
September 4, 2026 488 2