ئەپڵ و تایبەتمەندیەکانی🔥 لە نوێترین وەشانی تاقیکاری (iOS 27.2 beta… — Techno Zone - ناوچەی تەکنەلۆژی — TG.ME

ئەپڵ و تایبەتمەندیەکانی🔥
لە نوێترین وەشانی تاقیکاری (iOS 27.2 beta 2)، زانیاری لەسەر تایبەتمەندییەکی نوێ ئاشکرابووە کە تایبەتە بە پاراستنی ئایفۆنەکان لە کاتی ڕفاندن و دزیکردندا.
ئەم تایبەتمەندییە زۆر زیرەکانە کاردەکات؛ ئەگەر هەست بە مەترسی بکات، ڕاستەوخۆ ئایفۆنەکە قوفڵ دەکات🤝

پشت بەم ٤ خاڵە دەبەستێت بۆ زانینی دۆخەکە:

خێرابوونی لەناکاو: وەکو کاتی ڕفاندن و ڕاکردن بە مۆبایلەکەوە

پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ ئەپڵ وۆچ: دوورکەوتنەوەی لەناکاوی ئایفۆنەکە لە کاتژمێرەکەی دەستت

نەمانی شەبەکە: لەدەستدانی هێڵی پەیوەندی یان ئینتەرنێت بۆ ماوەیەکی نائاسایی و درێژ

کرانەوەی شاشە بۆ ماوەیەکی زۆر: مانەوەی مۆبایلەکە بە قفڵنەکراوی (Unlocked) بۆ کاتێکی زۆر

ئەمە واتە تەنانەت ئەگەر مۆبایلەکەشت لە کاتی بەکارهێنان و بە کراوەیی بڕفێنرێت، دزەکە ناتوانێت دەستی بە زانیارییەکانت بگات و ڕاستەوخۆ قوفڵ دەبێت 👏

#Nma
❤22👍6❤‍🔥4
September 22, 2026 1.9K 1