ئاگادار بن تا ١٢ی ئەمشەوە وەزارەتی خوێندنى باڵا "سەعات (12)ى ئەمشەو… — Techno Zone - ناوچەی تەکنەلۆژی — TG.ME

❗️❗️ئاگادار بن تا ١٢ی ئەمشەوە

وەزارەتی خوێندنى باڵا "سەعات (12)ى ئەمشەو پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین کۆتایی دێت"

وەزارەتی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند؛ سەعات (12)ى ئەمشەو ڕێکەوتى (2026/9/26) ماوەى پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) کۆتایی دێت و چیتر ماوەکە درێژ ناکرێتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت؛ ئەوانەى تاکو ئێستا زانکۆلاین یان پڕنەکردۆتەوە لە ئێستادا دەتوانن تاوەکو سەعات (12)ى ئەمشەو فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن و لەڕێگەى سیستەمەکەوە بینێرن، هەروەها دەرچوانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکانیش بەهەمان شێوە دەتوانن لەم چەند سەعاتەى ماوە فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

#hani
❤9👍3❤‍🔥2
September 26, 2026 1.1K 1