زانیاری مۆبایل - Phone 📲♻️!: post #42709 — TG.ME

دوای تێپەڕبوونی پازدە ساڵ بەسەر دروستکردنی سەکۆی"iMessage"، دواجار کۆمپانیای ئەپڵ بڕیارێکی مێژوویی دا بۆ گۆڕینی بنەڕەتیی سیستەمی نامەناردن لە مۆبایلەکانی ئایفۆندا.
ئەم هەنگاوە دوای فشارێکی زۆری دەزگای "FBI"و دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەمریکا هات، کە هۆشداریی توندیان دابوو لەوەی نامە ئاسایییەکانی نێوان ئایفۆن و ئەندرۆید زۆر ناپارێزراون و ڕێگە بۆ هاککەران خۆش دەکەن سیخوڕی بەسەر هاووڵاتیانەوە بکەن.
ناوەڕۆکی ئەم گۆڕانکارییە خۆی لە جێگیرکردنی پرۆتۆکۆڵی"RCS"دەبینێتەوە، پێشتر ئەپڵ تەنها ڕێگەی دەدا نامەکان لە نێوان دوو ئایفۆندا بە پارێزراوی و بە کۆدکراوی "Encrypted" بمێننەوە، بەڵام کاتێک نامەیەک بۆ مۆبایلێکی ئەندرۆید دەنێردرا، دەبووە نامەیەکی ئاسایی.
ئێستا بە جێگیرکردنی ئەم سیستەمە نوێیە، چیتر جیاوازی لە نێوان جۆری مۆبایلەکاندا نامێنێت و هەموو نامەکان بە شێوەیەکی توندوتۆڵ دەپارێزرێن.
ئەم تایبەتمەندییە نوێیە کە لە وەشانی iOS 26.5 دا بەردەست دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت نەک هەر تەنها ئاسایشی مۆبایلەکان بەهێز بکات، بەڵکو کێشەی کوالێتی وێنە و ڤیدیۆکانی نێوان ئایفۆن و ئەندرۆیدیش چارەسەر دەکات.
❤2
April 6, 2026 269