زانیاری مۆبایل - Phone 📲♻️!: post #42706 — TG.ME

گالاکسی A57: مۆبایلە "تەنکەکەی" سامسۆنگ👏
سامسۆنگ بە فەرمی کار لەسەر مۆبایلێکی نوێ دەکات لە زنجیرەی A کە هەمووانی سەرسام کردووە مۆبایلی Galaxy A57 لە داتابەیسی TENAA دەرکەوتووە و تایبەتمەندییەکانی نیشان دەدەن کە ئەمساڵ سامسۆنگ دەیەوێت سنووری نێوان مۆبایلە مامناوەندەکان و مۆبایلە گرانبەهاکان نەهێڵێت

تەنکییەکی بێوێنە: ئەستووری ئەم مۆبایلە تەنها 6.9 ملمـە
ئەمە هەمان ئەو تەنکییەیە کە دەوترێت لە Galaxy S26ـی داهاتووشدا بەکاردێت بۆ یەکەمجارە مۆبایلێکی زنجیرەی A هێندە تەنک و جوان بێت

پاترییەکی بەهێز: سەرەڕای ئەوەی زۆر تەنکە، سامسۆنگ توانیویەتی پاترییەکی گەورەی 5,000mAh تێدا جێگیر بکات. واتە تەنکییەکەی کاریگەری لەسەر هێزی پاترییەکەی نەبووە

شەحنکردنەوەی خێرا: مۆبایلەکە پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی 45W دەکات جێی سەرنجە کە ئەم خێراییە تەنانەت لە وەشانی ئاسایی Galaxy S26ـیش خێراترە!

کێشی مۆبایلەکە تەنها 182 گرامە، کە بەراورد بە نەوەکانی پێش خۆی زۆر سووکتر و گونجاوترە

هاوکات تایبەتمەندیەکانی دیکەی
شاشە: 6.6 ئینچ AMOLED بە ڕوونی Full HD+.

پرۆسێسەر: Exynos 1680

کامێرا: کامێرای سەرەکی 50MP لەگەڵ سێڵفی 12MP.

ڕام و میمۆری: 8GB یان 12GB ڕام لەگەڵ 256GB بیرگە

پێشبینی دەکرێت لە مانگی شوباتی ٢٠٢٦ و پێش بڵاوبوونەوەی زنجیرەی Galaxy S26 بە فەرمی بڵاو بکرێتەوە...
❤3
January 20, 2026 320