پێم دەڵێن مەحبووبە خێل و قیچە، مەیلی شەڕ دەکا/ خێل و قیچە یا ترازووی… — چای وگپ ( وآن سالها) — TG.ME

Forwarded fromMHM Hoseini
" پێم دەڵێن مەحبووبە خێل و قیچە، مەیلی شەڕ دەکا/
خێل و قیچە یا ترازووی نازی نەختی سەر دەکا/.
خێل و قیچە یا بە غەمزە بۆ نیشانەی دڵ بە چاو/
مەیلی ڕاست هاوێتنی موژگانی دڵ پەیکەر دەکا/
چاوی هەمڕەنگی گوڵی، مەستی شەو و ڕۆژن مەدام/
یەک لە نەشگوفتەی بەنەفشە، یەک لە نەیلۆفەڕ دەکا/
عەکسی چاوی تۆ لە چاویدا بە خواری تێ دەگەی/
کەچنەزەر کەی فەرقی خوار و ژوور و خێر و شەڕ دەکا /
هەر کەسێ نوقسانی ڕووی باوێتە سەر ڕووی ئاینە/
شاهیدی هەرچەندە "رأی العین"ـە، کێ باوەڕ دەکا/
کاتبی خێر و شەڕی عوششاقە بۆ وەسڵ و فیراق/
لوتف و قەهری هەر بەجارێ سەیری دوو دەفتەر دەکا /
«نالی» ئەو وەحشی غەزالە کەس ئەبەر داوی نەکەوت"/
چونکە شاهێنی دوو چاوی تیژە دائیم سەر دەکا
"
Telegram
attach 📎
👍1
August 30, 2026 675 4