سڵاوتان لێبێت خوێندکارانی خۆشەویست ئەمەوێت لە ناخی دڵمەوە سوپاسی یەک بە یەکتان بکەم کە ئامادەبوون لەگەڵمان، شانازیە کە زیاتر لە ١٠٠ خوێندکار ئەمڕۆ ئامادەبوون لە گردبوونەوەکە، زۆر زۆرم پێخۆشبوو کە هەندێکتان بە تەکسی تەنها بۆ چەند دەقەیەکی کەم ئەو ڕێگەیەتان بڕی و لەگەڵمان بەشداربوون، هیوادارم ئەم گردبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجامی هەبووبێت و پێویست بە هیچ گردبوونەوەیەکی تر نەکات، ئەگەر پێویستیشی کرد دڵنیام کە بە هەمان گڕ و تین لەگەڵمان ئەبن. لە کۆتادا هیوادارم ئەم کێشەیە چارەسەر بێت و ساڵانی داهاتوو پێویست بەم شتانە نەکاتەوە هەرگیز. زۆر خۆشەوسیتن❤️❤️❤️.
19May 3, 2026 1.1K 2