ئەمریکا لە دوورگەی لارک هێرشیکردە سەر سوپای پاسداران
ئەمشەو یەکشەممە ئەمریکا دوو بنکەی مووشەک هاویشتنی ئێرانی لە دوورگەی لارک، لە پارێزگای هۆرمزگان لە باشووری ئێران، بۆردومانکرد.
ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسۆسیۆس بڵاویکردەوە" هێرشەکە دوای ئەوە ئەنجام دراوە کە ئامادەکارییەکانی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەڵدانی مووشەک بۆ ناو تەنگەی هورمز چاودێری کراون".
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشدا، مووشەکەکان کە ئامادەی هەڵدان بوون، بارگەی مینە دەریاییەکانیان لەگەڵ بووە و هێزەکانی ئەمریکا بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە، دوو بنکەکەیان بە ئامانج گرتووە.
تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی لەلایەن لایەنە ئێرانییەکانەوە سەبارەت بە ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.

August 30, 2026 74