📖 لە تاریکیی زیندانەکانی ئەمریکاوە بۆ ڕووناکی؛ چیرۆکی سەرسوڕهێنەری (یاسر بەحری)
ئەم پیاوە ناوی یاسر بەحرییە، هاووڵاتییەکی وڵاتی کوەیتە. پیاوێک کە ژیانی بووەتە یەکێک لە سەیرترین و کاریگەرترین چیرۆکەکانی سەدەی بیست و یەک.
🇺🇸 خەونی ئەمریکی و سەرەتای کێشەکە:
یاسر بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا و بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا، ڕووی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (ویلایەتی فلۆریدا) کرد. لە پاڵ خوێندنەکەیدا، چەند کافتریا و دوکانێکی کردەوە و سەرکەوتنێکی گەورەی لە ڕووی بازرگانییەوە بەدەستهێنا و پارەیەکی باشی دەستکەوت.
⚖️ تۆمەتێکی قورس و زیندان:
ژیانی یاسر لەناکاو وەرگەڕا، کاتێک یەکێک لەو ئافرەتە ئەمریکییانەی کە شاگرد بوو لای، تۆمەتباری کرد بەوەی کە "دەستی بۆ بردووە". پارێزەرەکان هەوڵیان دا بە بڕێک پارە ئافرەتەکە ڕازی بکەن بۆ ئەوەی داواکەی بکێشێتەوە پێش ئەوەی بگاتە دادگا؛ بەڵام یاسر بە توندی ڕەتی کردەوە! ئەو وتی: "من پارە نادەم لەپای تاوانێک کە هەرگیز ئەنجامم نەداوە." بەهۆی ئەم سووربوونەی لەسەر بێتاوانی خۆی و سیستەمی دادگای ئەمریکا، بڕیاری ١٥ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا!
ئەگەرچی زیندان شوێنی ڕووخانە، بەڵام بۆ یاسر بووە خاڵی گۆڕانکاری. لە ناو زینداندا نەک تەنها بێئومێد نەبوو، بەڵکو فێری چەندین زمانی بیانی (وەک ئیسپانی) بوو. لە هەمووی گرنگتر، دەستی کرد بە بانگەوازکردن بۆ ئاینی ئیسلام لە ناو مەترسیدارترین زیندانییەکانی ئەمریکادا (وەک مافیا و بکوژەکان).
• بەهۆی ڕەوشتە بەرزەکەی و قسە کاریگەرەکانی، زیاتر لە ٥٠٠ زیندانی لەسەر دەستی یاسر موسوڵمان بوون!
• ئەم کاریگەرییە گەورەیە وای لە بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکان کرد بترسن، بۆیە بۆ ئەوەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی بانگەوازەکەی بکەن، بەردەوام لە زیندانێکەوە دەیانگواستەوە بۆ زیندانێکی تر (نزیکەی ٧ زیندانی جیاوازیان پێ کرد).
دوای ئەوەی بە تەواوی ١٥ ساڵ حوکمەکەی بەسەربرد بێ ئەوەی یەک ڕۆژیش دان بنێت بە تاوانەکەیدا، یاسر بە سەربەرزی ئازاد کرا و گەڕێنرایەوە بۆ کوەیت. دوای گەڕانەوەی، دەستی کرد بە نووسین و تا ئێستا زیاتر لە ١٢ کتێبی پڕفرۆشی نووسیوە (لەوانە: لە پشت تەلە دڕکاوییەکانەوە، و ١٠٠٠ شەو لە ژووری تاکەکەسی).
کاتێک بەسەرهاتی یاسر دەخوێنیتەوە، دوو شتت بۆ دەردەکەوێت:
یەکەم: مرۆڤی ئیماندار لە هەر شوێنێک بێت، وەک باران وایە و سوودبەخشە.
دووەم: زۆرجار شتێکت پێ ناخۆشە و بە کارەسات دێتە بەرچاوت، بەڵام نازانیت خودا چ خێرێکی گەورەی تێدا حەشارداوە!
#سۆزیمیحڕاب🕌
═══༻🍁༺══
🕋 @Sozimihrab🕌
═══༻🍁༺═══


