Smart Travel & Education: post #144 — TG.ME

سەرنج و تێبینییەکانتان بۆ ئێمە جێگای بایەخن...

بۆ سەرجەم خوێندکارانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لەسەر بانگهێشتی ئامادەسازی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ خوێندن و ئاستی ئەکادیمی زانکۆکان کە لە شاری هەولێر سازدەکرێت بە بەشداری ٢٨ وڵات لە ئەوروپا و ئاسیا، بەندە وەکو شارەزاو ڕاوێژکاری خوێندن لە دەرەوەی وڵات بەشداری دەکەم لەم کۆنفڕانسە ئاست بەرزەدا شایەنی باسە ئێمەش وەکو #سمارت لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و ئەکادیمیا لە وڵاتەکەمان داواکارین لە خوێندکاران هاوکارمانبن بە پێشنیار و سەرنجەکانتان تاوەکو بەباشترین شێوە ئاستەنگ و بەربەستەکانی خوێندن لە وڵاتەکەمان لەم کۆنفرانسە نێودەڵەتییەدا بخەینە بەرباس و شەنوکەوی پێوەرە جیهانییەکانی ئەکادیمی بوونی دامەزراوە فێرکارییەکانمان لەپێناو بەرەو پێشچوونی سێکتەری خوێندن و فێربووندا.

دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ئایدیەی خوارەوە لە سەرنجەکانتان ئاگادارمان بکەنەوە:
@Smart_Company


بەڕێوەبەری کۆمپانیا
ئازەر اسماعیل عزیز
❤6
October 10, 2024 441 1