بۆ تەواوی ئەو خوێندکارانەی کە دەرەجەیان نەهێناوە یاخود بەشەکەیان بە… — Skilled Study — TG.ME

✅بۆ تەواوی ئەو خوێندکارانەی کە دەرەجەیان نەهێناوە یاخود بەشەکەیان بە دڵی خۆیان نییە سەرەتا بزانە ژیان تەنها یەك جارە و یەك دەرفەت هەیە بۆ ژیان کردن بەڵام خویندن بەشێکی ژیانە نەك هەموو ژیان زەواج کردن بەشێکی ژیانە نەك هەموو ژیان دەوڵەمەند بوون بەشێکی ژیانە نەك هەموو ژیان واتە ئەگەر تۆ لە خوێندنەکەت سەرکەوتوو نەبوویت لەو بەشە وەرنەگیرایت کە حەزت لێ بوو ئەمە ئیتر کۆتایی تونێلەکە نییە و کۆتایی ژیان نییە و کۆتایی دەرفەت و سەرکەوتنەکان نییە!

🤩ئەگەر ژیان بکەین بە 𝟏𝟎𝟎 بەش تۆ تەنها شکستت لە 𝟏 بەشا هیناوە ، ئەگەر هەموومان زیرەك بین و ببین بە دکتۆر ئەی کێ ببێت بە موهەندیس؟کێ بازرگانی بکات؟کی دوکان دانێ؟کێ ببێتە بەرپرسی کار و پڕۆژەکانی حکومەت و سیاسی؟کێ ببێتە ئامۆگاریکەر و کاسب؟
بەقەدەر هەموو دنیا دەرفەت هەیە لەم وڵاتە تەواوی سیاسی و بازرگانەکان و کەسە بەناوبانگەکان هەر یەکەو چیرۆکیکی هەیە(شکست لە خوێندن)(شکست لە ژیانی خیزانی)(شکست لە کەسابەت) تۆ ئەگەر شکست نەهێنی کەواتە تۆ وەستاویت! ، تەنها لەسەر سکەی قیتارێك ئەڕۆیت کە نازانی سایەقەکە کێیە و بۆ کوێت ئەبات تۆ تەنها سەر نشینێکیت!
🤎کۆتا ئامۆژگاری خودا ئەفەرمێت: بزانە کە ئەوەی تۆ خۆشت ئەوێت من لێت وەرەگرم و ناتدەمێ چونکە زیانی بۆت هەیە ، خودا لە سەرەوە هەموو پانتایی زەوی ئەبینیت لەمسەر تا ئەوسەر ئەزانێ چی بۆ تۆ خیری تیایە و چی شەڕی تیایە ، کوڕەکەی نوح پێی عەیب بوو بچێتە ناو کەشتیەکەی باوکی و پێی وابوو بچێتە سەر چیاکە ناخنکێت و سەرکەوتوو ئەبیت بەڵام شکستی هێنا و خنکا ، دایکی موساش پێی وابوو فیرعەون موسا لەناو ئەبات بەلام موسا سەرکەوت و فیرعەون تیاچوو ، خودا چیرۆکێکی سەرکەوتنی بۆ هەموومان نوسیوە هەر کەسەو بە شیوەی خۆی لە کاتی خۆیا لە تەمەنی گونجاوا ، ڕەنگی چیرۆکی سەرکەوتن و دەوڵەمەندبوونی تۆ لە لاپەڕە 𝟑𝟕 ژیانتا نوسرابیت و لە تەمەنی 𝟑𝟕 ساڵیا بگەیت بە خەونەکەت🌷!

❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
🤍| @skilled_study
❤‍🔥14😢5👏1🕊1😍1🏆1🫡1
August 31, 2026 933 5