سەبارەت بە نمرەی کێرڤ و وانەکان بە گشتی: 🔻 نمرەی 46و48 هەر ھەمووی… — Skilled Study — TG.ME

🔸 سەبارەت بە نمرەی کێرڤ و وانەکان بە گشتی:

🔻 نمرەی 46و48 هەر ھەمووی ئەبێتە 50 هەر چەند وانەت ئەم نمرەیە بێت بێ جیاوازی ئەبێتە 50،بەڵام ئەگەر قوتابیەک 6 وانە ناجیع بێت یەک وانەی40و42و44بێت ئەگەری کردنە 50ـی ئەم وانەیە 99% ئەبێت بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە،
بۆ نموونە تۆ هەموو وانەکانت 46 و 48ە و یەك وانەت 40یان 42یان 44ە، هەموو یان ئەکرێنە 50 بەپێی ئەو مەرجانەی باسمان کرد.

🔺 هەر قوتابیەک بەهۆی نمرەی (کێرڤەوە)دەرچێت واتا 46و48 هەبووبێت بۆی کرابێت بە 50 ،گەر ویستی ئەوەی هەبوو ئەو بابەتە بخاتە خولی دووەم ئەتوانێ پەڵپ (ئیعتراز) بنووسێت ، نمرەی کێرڤی لێوەردەگیرێتەوە ڕاستەوخۆ بەکەوتووی خولی یەکەم هەژمارئەکرێت و لەخولی دووەم بابەتەکە ئەداتەوە ،
چۆن بزانم کە بە پەڕینەوە دەرچووم یاخود ئەو نمرەی 50یەی کە بۆم هاتۆتەوە هی خۆمە، دووای بڵاوبوونەوەی ئەنجامەکانی خولی یەکەم پەڕەی سۆما دوو سێ ڕۆژ دووای ئەنجامەکان چالاك ئەکرێت و سێری پەڕەی سۆمای ئەو ماددەیە ئەکەیت کە 50ت لێی هێناوە، هەموو وەڵامەکان حیساب ئەکەیت کە تیایا ڕاستت کردوون کە لە کۆی پەنجا وەڵامەکە 25 وەڵامت ڕاست بوون ئەوا نمرەی حەقیقی خۆتە و بە پەڕینەوە دەرنەچوویت و ناتوانیت پەڵپ یان ئیعتراز پێشکەش بکەیت، بەڵام کە کەمتر بوو لە 25 وەڵام ئەوا بە نمرەی پەڕینەوە دەرچوویت و ئەتوانیت پەڵپ یان ئیعتراز پڕ بکەیتەوە .

🔴تب/ مافی پێدانی نمرەی بڕیار بە نسبەت خولی یەك ئەو خوێندکارانە ئەگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی هەموو وانەکانی کردبێت بە گشتی ئینجا بەپێی وانەکە و مەرجەکانی باسمان کرد نمرەکەی پێ ئەدرێت، جیاوازی نییە لە نێوان خ١ و خ٢ ،گەر لە خولی دووش وانەکانت بەو شێوەیە بێت نمرەی کێرڤت پێ ئەدرێت ئەم بڕیارە سابتە نەگۆڕە لە مەسەلەی نمرەی کێرڤ وە بۆ یەك بابەتی و دوو بابەتی و دەرەکی و تەحسینی معەدەلیش و وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان جیاوازی نییە.

🤍 | @qutaby4n
😍4❤‍🔥2🔥1💯1🫡1
August 31, 2026 2.3K 22