ئەوەندەی دنیام دیتبێت و تەجروبەم کردبێت لەم تەمەنەم ، دیقەتم داوە… — Skilled Study — TG.ME

⏺ئەوەندەی دنیام دیتبێت و تەجروبەم کردبێت لەم تەمەنەم ، دیقەتم داوە هەموو کەسێك لە یەکێ لە قۆناغەکانی ژیانیا هاوڕێیەك و دۆستێکی نزیکی هەبووە کە کاریگەریی خراپی بەسەریا هەبووە و لە زەرەر زیاتر هیچی دی لێ نەبینیوە 📚✉️،

♥️جا پێم خۆشە تۆش کە ئێستا ئەم نووسینە ئەخوێنیەوە ، بچی هەر زوو چاوێك بە لیستی برادەرەکانتا بخشێنیەوە ، سێرکەی بزانی نەوەك تۆ لەو قۆناغەیابیت کە تووشی کەسێکی وا بووبیت🪶!

دڵنیات ئەکەمەوە ، تاوەکو خۆت لەو ژینگە خراپە دوور نەخەیەوە کە خوڵقاندووتە بۆخۆت ، ئەوا تۆ ڕێك وەك ئەو کەسە وای کە ئەیەوێ بە قادرمەیەکی کارەباییا سەربکەوێ ، لەکاتێکا قادرمەکە بەرەو خوارەوە دێت!
🤍

❤️ هەولێری گوتەنی: زوو خۆت لەو وەزعەی قوتار کە هەتا دواێێ نەبیە فلیم🤩،

•سوڕەتی فرقان ئایەتی𝟐𝟖|
(يا وَيلَتى لَيتَني لَم أَتَّخِذ فُلانًا خَليلًا...)

❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️ 🤍
❤‍🔥22👏8🔥2😍2💯2🏆1🫡1
August 27, 2026 4.4K 10