بە گشتی ئەگەر بێتو تێگەیشتنی چەمک و نەریتەکە بە شێوەی عید نەورۆز بیت یاخود لەسەر بنەمای ئاین بێت ئەوا دەبێتە شیرک و هاوبەشی دانان وەرگرتنی باوەر لە ئاینی هەڵە وە دەبێتە بیدعە بەوەی کە بیروباوەر و نەریت تێکەڵ بە عەقیدە و یاسای ئیسلامی کراوە هەربۆیە بەهەموو شیوەیەک دژی شەرعی ئیسلامە پیوستە وەکو دابونەریت و باوەرە خراپەکانی بتپەرستی لەناو ببرێت، بەڵام خۆشبەختانە کۆمەڵگای کوردی گرنگی بەو نەریت و باوەرە نادات کە پەیوەندی بە زەردەشتیەوە هەیە بەلکو دژیشی دەوەستێتەوە، وە لەبەر ئەوەی تێکەڵ بە عەقیدەی ئیسلامی نابێت لەهەمان کاتدا دژی فەرمایشت و شەرعی خودا نابێت بۆیە و مەترسی لەسەر باوەری ئیسلامی دروستناکات، تەنها وەکو داب و نەریتێکی کۆمەڵایەتی نێو کۆمەڵگایەک دەمێنێتەوە و خەلک گەشتوگوزار دەکات و بۆخۆشی ئاگر دەکاتەوە دوور لە باوەری ئەفسانەیی و درۆینە و تەنها وەک جەژنێکی خۆشی و شادی و ئاهەنگ لیی دەروانێت، هەروەها لەبارەی ئەوەی کە لە ئاینی ئیسلامدا بێجگە لەم دوو جەژنە(عید) ئەوەی تر قەدەغە و حەرامکراوە بەشداریکردن تێیدا، ئێمەش پێمان وایە گومانی تێدا نیە و راستە حەرامە بەڵام ئەوەی لە شەرعدا ئاماژەی پیداوە مەبەستی بۆنەی کلتوری نیە بەلکو ئاینیە وە لە رابردوودا، پۆلێنکردنی نەتەوە لەسەر بنەمای ئاین بووە نەوەک هۆز و عەشیرەت و رەگەزی بنەماڵەیی خەلکەکە، وەکو نەتەوەی ئیسلامی، نەتەوەی نەسرانی و مەسیحی، نەتەوەی زەردەشتی، نەتەوەی جولەکە.
بەڵام لە ئاستی نەتەوەی کورد و عەرەب و ئینگلیز و چینیدا بابەتە دەبێتە کلتور و داب و نەریت و کۆدی ئەو خەلکەی بەیەکەوە دەژین نەوەک ئاین.
سەبارەت بەوەشی کە لە کاتی ئاهەنگ گێرانەکەدا و لەکاتی چێژ و خۆشی وەرگرتنەکە چۆن چۆنی و چی دەکرێت و ئەنجام دەدرێت ئایا ئەو کردارانە لەگەڵ شەرعی ئیسلام دەگونجێن ئەوا دەچێتە بازنەی بچوکتر کە پەیوەستە بە کەسەکە خودی خۆی چۆن دەروانێت.
لەکۆتایی دا تێروانین و تێگەیشتن گرنگە بۆ بابەتەکە، کاتێک زانیت کە حەقیقەت و مێژوو ولایەنە کلتوری و ئاینی و نەتەوەییەکەی بەو شێوازەیە و جیاوازە لەیەکتر، لەکۆتایی دەکەوێتە سەر کەسەکە خوودی خۆی ئایا بەشیوەیەکی ئاینی لێی دەروانێت یان بەشیوەیەکی کلتوری، بێگومان ئەوەی بەشێوەی ئاینی و یادی ئاگر و نەورۆز پیرۆز تەنانەت چونە دەرەوەش بکات بە شەرعی ئیسلام کافر دەبێت،
هەروەها گرنگترین خاڵ کە پێوستە هەمووان رەچاوی بکەن لەم باسەدا، ئەوەیە کە ئێمە نە رێگە خۆش دەکەین بۆئەوەی خەڵک ئەو بۆنەیە وەک کلتوری نەتەوەی کورد یادبکاتەوە، نە لە کۆمەڵگاش قەدەغە دەکەین کە گەشت و گوزار و خۆشی ببینن لە وەرزی بەهاردا.
ئێمە وەکو ستافی شینکاف لە راستیدا سەرەتا وەک نەتەوەی کورد دژی یادکردنەوەی بۆنەیەکین کە مێژووە راستییەکی بە خوێنی نەتەوەکەمان تۆمارکراوە کاتێک فارسەکان دەوڵەتی میدیای کوردی لەناو دەبەن بۆماوەی هەزاران ساڵ و تاوەکو ئەمرۆش هەر ستەم لە گەلی کورد دەکەن، ئێمە لە راستیدا پێوستە لەو بۆنەیەدا ماتەم بگێرین نەوەک ئاهەنگ،
هەروەها وەک نەتەوەی موسڵمان دژی ستەم و زۆرداری فارسەکانین لەسەر ئەو ستەمەی کە بەسەر نەتەوەکانی ناوچەکەی داهێناوە بەتایبەت کورد. بۆیە هەرگیز ئێمە نەورۆز بە پیرۆز نازانین وەکو کلتور و دابونەریتی نەتەوەیی.
25
3
3
2
2
2March 20, 2025 5.5K 12