مەزڵوم عەبدی هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی سوریای دیموكراتی راگەیاند
مەزڵوم عەبدی رایگەیاند: هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات و تێکەڵبوونی بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا رادەگەیەنین.
وتیشی: پێشوازی لە بڕیاری لابردنی سوریا لە لیستی وڵاتانی پشتیوانیکاری تێرۆر دەکەین. ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە لە ڕێگەی ڕاستکردنەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، و ڕێگە خۆش دەکات بۆ قۆناغێکی نوێ لە سەقامگیری، گەشەپێدان و کارکردن بۆ داهاتووی وڵاتەکەمان.
عەبدی جەختیکردەوە، ئەمە دەستکەوتێکە بۆ هێنانەدی خواستەکانی گەلەکەمان لە ئاسایش، ئاشتی و خۆشگوزەرانیدا.














