لە خۆڵەمێشی ستەمێکەوە بۆ ستەمێکی تری خۆڵەمێش.. تەقینەوەی بڵێسەی توڕەبوونی کورد لە 1991 دا
ئازاری ١٩٩١ شاخەکانی کوردستان بە هاواری گەلێکی ئازارچەشتوو بەدەستی دەسەڵاتێکی ستەمکار و زۆردار وەک بڵێسەیەکی بوڕکانی تەقیەوە.
ڕانیە هەڵگیرسا و یەکەم هاواری توڕەیی کۆمەڵانی کوردستان دەنگی دایەوە، سلێمانی و هەولێر و کەرکوک و هەموو نیشتیمانی گرتەوە و بناغەی ڕژێمی دڕندەی سەدام حوسێنی هەژاند.
بەڵام دیکتاتۆر بە هێزێکی بێ بەزەییانە بەرپەرچی دایەوە و تانک و هەلیکۆپتەری نارد بۆ لەنگەرخستنی سەرهەڵدانی یاخیبوون. زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار کورد بەرەو شاخەکانی کۆچیان کرد و ڕووبەڕووی برسێتی و سەرما و مەرگ بوونەوە. دوای قەیران و ئازارێکی قوڵ جیهان بە ئاگا هاتەوە لە حاڵی خەڵک و دەستێوەردانی نێودەوڵەتی بووە هۆی ئەوەی ناوچەی دژە فڕین و قەڵغانی کوردستان و چاندنی تۆوی یەکەمی ئۆتۆنۆمی لە کوردستان.
لە خۆڵەمێشی ستەمەوە، بۆ ستەمێکی تری خۆڵەمێش دەنگی شەقام و کۆمەڵگای کورد هەنگاو دەنێت بەنێو ڕۆژگاری تاریک و ناسۆر، توڕەبوون و تەقینەوەش بەردەوامە..
خودا خاک و خەڵکی شکۆدار و چەوساوەی سەربخات بەسەر خۆفرۆش و دوژمنانی.
شینکاف 5ی ئازاری 2025

21
3
3
2
1March 5, 2025 5.5K 14