سۆماڵ: فراوانخوازی لە قۆچی ئەفریقیا دا ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی… — شینکاف :: Ş.K — TG.ME

شینکاف :: Ş.Kداگیرکاری سۆماڵ و قۆچی ئەفریقیا لەلایەن تورکیا و خەونی نیۆ عوسمانیزم.. بەشی پێنجەم
سۆماڵ: فراوانخوازی لە قۆچی ئەفریقیا دا

ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقیا کە وڵاتانی سودان، ئێریتریا، ئەسیوپیا، جیبۆتی و سۆماڵ دەگرێتەوە، بە قۆچی ئەفریقا ناسراوە بەو پێیەی ئەو کۆمەڵە وڵاتانە زەوییەکی هاوشێوەی قۆچ لەسەر نیمچە دوورگەکە پێکدەهێنن.

بوونی تورکیا لە سۆماڵ، هەوڵێکی پلان بۆدارێژراوە لە فراوانکردنی کاریگەریی و هەژموونی جیۆسیاسی تورکیا لە قۆچی ئەفریقیا دا و دەستەبەرکردنی سوودە ستراتیژییەکان لە ناوچەیەکی پەرەسەندنی کێبڕکێی جیهانیدا. بەشداریکردنی تورکیا وەک یارمەتی مرۆیی و هاوکاری گەشەپێدان لە چوارچێوەیەکدا جێگیرکراوەکە دەستبەسەرداگرتنی ئابووری، سیاسی و چەسپاندنی سەربازیش هەڵدەگرێت.

پێگەی سۆماڵ بەدرێژایی کەنداوی عەدەن و زەریای هیندی وای لێدەکات ببێتە دەروازەیەکی گرنگ بۆ ڕێڕەوی بازرگانی جیهانی، لەنێویاندا گەرووی بابل مەندیب. دامەزراندنی پێگەیەک لە سۆماڵ یارمەتی تورکیا دەدات بۆ پڕۆژەی کاریگەر لە سەرانسەری ئەفریقیا و بەرپەرچدانەوەی ڕکابەرەکانی وەک ئیمارات و سعودیە و چین. هەروەها دەستگەیشتن بە سەرچاوە سروشتییە بەرفراوانەکانی سۆماڵ کە هێشتا بەکارنەهێنراون، لەوانەش نەوت و گاز، هاندەرێکی درێژخایەنن بۆ داگیرکاری تورکیا.

لە سەرەتا دا تورکیا لە ژێر پەردەی هاوکاری مرۆیی و ئاوەدانکردنەوە هاتە نێو سۆماڵ، لە ساڵی ٢٠١١ دا تورکیا بە گەیاندنی هاوکاری ڕاستەوخۆ لە کاتی برسێتی وێرانکەری سۆماڵدا نیازپاکی بەدەستهێنا کە خۆراک و پێداویستی پزیشکی و هاوکاری دارایی گەیاند. کە دواتر لەگەڵ حوکمەت گەیشتنە رێککەوتن بۆ ئاوەدانکردنەوە و پەرەپیدانی ژێرخانی سۆماڵ، کە کۆمپانیا تورکییەکان نەخۆشخانە و قوتابخانە و پرۆژەی ئاوەدانی و خانوبەرە و ڕێگاوبانەکانیان بنیاتناوەتەوە، وەکو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مۆگادیشۆ، بەندەری مۆگادیشۆ کە ئێستا لەلایەن کۆمپانیا تورکییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، وە نەخۆشخانەی ئەردۆغان لە مۆگادیشۆ کە یەکێکە لە گەورەترین نەخۆشخانەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا. هەروەها پەیرەوکردنی سیاسەتی هێزی نەرم کە وەبەرهێنانەکانی تورکیا لە چوارچیوەیەکی خۆبەخشانە و قازانج نەویست دانراون بەڵام هاوکات بەدەستهێنانی متمانە و دلسۆزی بوو لەلایەن دەسەلاتدارانی سۆماڵەوە.
1👍4❤2❤‍🔥1
January 24, 2025 3.1K 5