لەڕووی دیموگرافیەوە،
سیاسەتەکانی تورکیا لە ڕۆژاڤا کوردستان ڕەنگدانەوەی ستراتیژییەکی فراوانتری ئەندازیاری دیمۆگرافیایە وەکو پاکتاوی نەتەوەیی، نیشتەجێکردنی دانیشتوانی بێگانە، سەرکوتکردنی ناسنامەی کورد.
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا سەدان هەزار دانیشتووی کورد ئاوارە بوون و بە ناچاری چوونە ناو کەمپی پەنابەران یان ناوچەکانی دیکەی ڕۆژاڤا، هەروەها تورکیا ئاوارە عەرەبەکانی ناوچەکانی دیکەی سوریای نیشتەجێ کردۆتەوە بۆ ناوچە زۆرینە کوردەکان، بەمەش دانیشتوانی کوردی لاواز کردووە و پەیکەری کۆمەڵایەتیشی گۆڕیوە، هەروەها زمان و هێما و دەربڕینی کولتووری کوردی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیادا بە شێوەیەکی پلان بۆ دارێژراو دەسڕدرێنەوە.
لەڕووی ئابووریەوە،
داگیرکاری تورکیا ڕێگەی پێداوە سەرچاوە سروشتی و ئابوورییەکانی ڕۆژاڤا قۆرغبکرێت، لەرێگەی، دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوە، یەکگرتنی ئابووری لەگەڵ تورکیا، نەوت و کشتوکاڵ.
زەوییە کشتوکاڵییەکانی کورد و باخەکانی زەیتون و سەروەت و سامانی دیکەی عەفرین دەستی بەسەردا گیراوە و داهاتەکەی سوودی بۆ قەوارە و میلیشیاکانی پەیوەست بە تورکیا دەبێت، وە تورکیا دراوە ناوخۆییەکانی بە لیرەی تورکی گۆڕیوە و ڕێگا بازرگانییەکانی کۆنترۆڵ کردووە، ئەمەش زیاتر هەژموونی ئابووریی بەسەر ڕۆژاڤادا چەسپاندووە،لەلایەکی ترەوە بەکرێگیراوەکانی تورکیا کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییە بەرچاوەکان و سەروەت و سامانی کشتوکاڵییان کردووە، بەمەش بنکەی ئابووریی خۆبەڕێوەبەریی کورد لاواز بووە. هەروەها تورکیا سەرچاوەی ئاو وەک چەک بەکاردێنیت بە کۆنتڕۆڵکردنی ڕۆیشتنی ڕووباری فورات و کەمکردنەوەی ئاو بۆ ڕۆژاڤا و کشتوکاڵ و ئاوی خواردنەوە و بەرهەمهێنانی کارەبای خستۆتە مەترسییەوە.
لەڕووی سیاسیەوە،
کردەوەکانی تورکیا لە ڕۆژاڤای کوردستان خواستە سیاسییەکانی کورد لەناو دەبات، لەرێگەی هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە ئۆتۆنۆمییەکان، پاکتاوی پەروەردەیی و کولتووری، لاوازکردنی یەکگرتوویی کورد.
تورکیا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا و دامەزراوەکانی کردۆتە ئامانج و حوکمڕانی ناوخۆیی سوریای بە ئەنجومەنەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا گۆڕیوە، هەروەها لەلایەکی ترەوە کارگێرییەکانی سەر بە تورکیا، زمان و کولتوری تورکی بەرەوپێش دەبەن و لە هەمان کاتدا مێژوو و ناسنامەی کورد پەراوێز دەخەن، هەروەها تورکیا بە دابەشکردنی ناوچە کوردییەکان و دانیشتووانی کوردستان، هەوڵی کەمکردنەوەی یەکڕیزی و هێزی بزووتنەوەی سیاسی کورد دەدات.
ئامانجە سەرەکیەکانی تورکیا لە رۆژئاڤادا، بریتیە لەرێگریکردن لە ئۆتۆنۆمی کورد، تورکیا ئامانجی درێژکردنەوەی پێگەی خۆی لەسەر ڕۆژاڤا وەک بەشێک لە دیدگایەکی فراوانتری نیوعوسمانی، وەرگرتنەوەی ئەو خاکانەی لەڕووی مێژووییەوە لەژێر کۆنترۆڵی عوسمانییەکاندا بوون، هەروەها ئەم خاکە وەکو کارتی فشار لەگەڵ وڵاتە زلهیزەکانی جیهان یاری پێدەکات. هەروەها بەکارهێنانی لێقەوماوان و پەنابەران وەک چەکێکی کاریگەرهەم بۆ یاری سیاسی و هەم بۆ ئەندازیاری دیمۆگرافی، وەکو بەکارهێنانی پەنابەران وەک چەک دژی ئەوروپا، کە تورکیا هەڕەشەی ئازادکردنی پەنابەران بۆ ئەوروپا دەکات وەکو کارتی فشار لە زلهێزەکانی ڕۆژئاوا. لەکاتێکدا زلهێزەکانی ڕۆژئاوا لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانی، حکومەتەکانی ڕۆژئاوا بە دەگمەن هەنگاوی یەکلاکەرەوە بۆ پاراستنی ڕۆژئاڤای کوردستان دەگرنەبەر، لەبری ئەوە سەرنجیان لەسەر پاراستنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانە لەگەڵ تورکیا.
کردەوەکانی تورکیا لە ڕۆژاڤادا نوێنەرایەتی هێرشێکی ڕاستەوخۆ دەکەن بۆ سەر چارەنووسی کورد، ناسنامەی کولتووری و سەقامگیری ناوچەیی. ئەم سیاسەتانە نەک هەر زیان بە کورد دەگەیەنن بەڵکو بەشدارن لە ناسەقامگیرییەکی بەرفراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. وەستانەوە وهەڵوێستوەرگرتن دژی دەستدرێژی و داگیرکاریەکانی تورک، پێوستی بە هۆشیاری و وریا بوونەوە هەیە لەپاڵ چالاکی بەرخۆدان و مامەڵەی سیاسی.
شینکاف | بەشی سێیەم
10
5
2
1January 12, 2025 4.4K 9