مەپرسە عەتری، بۆ دەماخی دڵ
ئەگاتە فەلەك عەتری گوڵەكەم
نە عەتری ماهوور نە نافی ئاهوو
نە شەوبۆی شاهۆ، ناگاتە گوڵەكەم
ئەپرسی ناو و نیشانـــــی بەرزی
نووسیومە لە ناو پەڕەی دڵەكەم
نــــــاوی ڕەهبەری بــــــــۆ دانراوە
ئەو كاتــە پشكووت خونچەی گوڵەكەم
یانێ ڕەهبەرە و فورستادەی حەق
سپاســــالارە سەر قافڵەكەم
توڕڕەی تۆماری پــــێغەمبەرانە
قازی دادگای شا عادڵەكەم
حەزرەتی نامی بەڕەحمەت بێت








