بابەتێک هەبوو کە لەبەر ئەم مانگرتنه باسم نەکرد، بەڵام ئێستا بە پێویستی دەزانم که ئەم بابەتە بخەمە بەر باس.
به پێیی ئەو زانیارییە وردانەی کە پێم گەیشتووە، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لە چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ژمارەیەک لە چالاکانی ناسراوی ئەو شارانەیان بانگ کردووە و ڕای ئەوانیان پرسیوە.
ئەو بابەتەی کە ڕای ئەو چالاکانە وەرگیراوە ئەوە بووە کە ڕای ئێوە چییە لە ئێرانیش وەک سوریا پێشمەرگە بگەڕێنەوە و تێکەڵ بە هێزە سەربازییەکانی ئێران بن!
لەسەر شانم بوو کە ئەمە پرسە گرنگه باس بکەم و لێکدانە و شیکردنەوەشی بۆ کەسانی تایبەت بەو بوارە.
✍️ هەڤاڵ یارئەحمەدی


