قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن :
دان و مێروو برای یەکن .
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن
خوێن و زێروو برای یەکن.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن
ماسی و چەنگاڵ
مشک و جەواڵ
دەست و چزوو برای یەکن .
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن
پەت و گەردن
گوێزان و موو برای یەکن .
وەرن خەڵکە
لە نێچیر و زام بپرسن
بڵێن توخوا
خەنجەر هەیە زام تیمار کا ؟
ڕاوچی هەیە نێچیر نەخوا ؟!
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن
ماری شیرینژاریش هەیە.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن
تەوری برای داریش هەیە!
عەبدوڵا پەشێو







