ئاگاداری ڕوداوەکانی شەوی ڕابردوو نەبویت بەهۆی سەرقاڵیتەوە؟ لێرەوە بە… — Payam TV — TG.ME

ئاگاداری ڕوداوەکانی شەوی ڕابردوو نەبویت بەهۆی سەرقاڵیتەوە؟
لێرەوە بە کورتی و پوختی بزانە چی ڕوویداوە..
-لە هەولێر دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران، دەستیشگیرا بەسەر بڕی (4 کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ).
-ڕووداوێکی هاتوچۆ لە گوندی زەروان لە شارباژێر لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل ڕویدا، ئۆتۆمبێلەکان پێکیانداداوە، تێیدا بارهەڵگرێک هەبووە باری شوشەی پێبووە.
-بەشێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی تاکو بەیانی ئەمڕۆ کارەبایان نەبوو، دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە نیگەرانیان دەربری بەوەی سەرەرای جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕوناکی بەڵام هێشتا کێشەی پچرانی کارەبا بەردەوامە.
-شاندێکی باڵای هەرێم گەیشتنە بەغداد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027 و تاوتوێکردنی پرسی موچە و دۆسیەی داهاتی ناوخۆی هەرێم.
-لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکانی دهۆک ڕەتی دەکاتەوە بەرنامەی 24کاتژمێری کارکردنی مۆلیدەکان ڕاگیرابێت، هۆشداریش دەداتە خاوەن مۆلیدەکان ئەگەر پابەند نەبن سزا دەدرێن.
-چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبونەوە لەبارەی تەواوکردنی کابینەکەی عەلی زەیدی و ڕێکارەکانی پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز.
-کەنەدا وەڵامی ڕێکارە بازرگانییەکانی واشنتۆن دەداتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێژەی ٪50 باج دەخاتە سەر بەشێک لەو کەلوپەلانەی هاوردەی وڵاتەکە دەکرێت.
-پەیمانگای واتسۆن لە زانکۆی براونی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێکدادانە سەربازییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران، باجێکی 100 ملیار دۆلاری خستوەتە سەر بەکارهێنەرانی ئەمریکی، کە تێچووەکەی دەگاتە یەک ملیۆن دۆلار لەهەر دوو خولەکێکدا.
-میدیاکانی یەمەن بڵاویانکردەوە شەڕێکی توند لە نێوان هێزەکانی حکومەت و چەکداری هۆزەکان دژ بە حوسییەکان دروستبووە، بەگوێرەی زانیارییەکان حکومەتی یەمەن لەهەوڵدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری جوف..
See less
👍5❤1
September 8, 2026 592